Accessibility links

ئەرمەنەکانی قامشلۆ یادی 108هەمین ساڵی جینۆسایدی ئەرمەنەکان دەکەنەوە


مەڕاسیمی یاد کردنەوەی 108 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە قامشلۆ
مەڕاسیمی یاد کردنەوەی 108 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە قامشلۆ

ڕۆژی دووشەممە دانیشتوانی ئەرمەنی لە قامشلۆ یادی 108 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنەکان دەکەنەوە.

ئەرمەنەکانی قامشلۆ ساڵانە هەموو ساڵێک کە ئەم یادە دەکەنەوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە دۆزی خۆیان لەبیر ناکەن.

دکتۆر ماری مێلکۆن، ئەندامی دەستەی ئامادەکاری مەراسیمی یادکردنەوەکە دەڵێت، دۆسیەی قوربانیانی ئەرمەنی دۆسیەیەکی ڕەوایە و خاتوو مێلکۆن جەخت لەسەر بەردەوامیی خەباتی خۆی بۆ دادپەروەری دەکاتەوە. ئەو گوتی " ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتمان تا ئەو کاتەی تورکیا بگاتە سزای خۆی."

ئەرمەنەکانی قامشلۆ باس لەوە دەکەن کە ئەم ڕۆژە بۆ ئەوان ڕۆژێکی پڕ لە ئازارەو هەرگیز لەبیری ناکەن. دکتۆر ئەنترانیک سەرکیسیان ئەندامی ئەنجومەنی کەنیسە ئەرمەنەکانی قامشلۆ دەڵێت "پێویستە جینۆسایدی ئەرمەنەکان لەسەر ئاستی جیهان بناسرێت".

ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە قامشلۆ 24ی چواری 2023
ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە قامشلۆ 24ی چواری 2023

لە سەرەتای سەدەی بیستهەم پاش جینۆسایدی ئەرمەنەکان و کۆمەڵکوژی سێڤۆ لە نێوان ساڵانی 1915 بۆ 1922 هەزاران پەنابەری کرستیانی ئەرمەنی و سووریانی ڕوویان لە سوریا کرد و بەشێکی زۆریان لە ناوچە کوردییەکانی سوریا نیشتەجێ بوون.

وانێس مۆتافیان، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئەرمەنستان لە دێرەزۆر، کە خۆی یەکێکە لە ئەرمەنە ڕزگاربووەکان، باس لە ئەزموونی بنەماڵەکەی دەکات و دەڵێتە "بەهۆی ئەو فەرمانەوە، خێزانەکەم لەو ماوەیەدا لە شاری دێرەزۆر نیشتەجێ بوون، بەڵام دوای دەستپێکردنی شەڕی سوریا، ڕوویان لە قامشلۆ کرد".

بەگوێرەی ڕێکخراوە ئەرمەنەکان نزیکەی 150 هەزار ئەرمەنی لە سوریادا جیشتەجێبوون کە زۆربەیان لە شاری حەلەب دەژیان، بەڵام لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ژمارەی دانیشتوانی ئەرمەنەکان لە سوری کەمی کردووە و ئێستا نزیکەی 100 هەزار کەسە.

یادکردنەوەی جینۆسایدی ئەرمەنەکان، قامشلۆ 24ی چواری 2023
یادکردنەوەی جینۆسایدی ئەرمەنەکان، قامشلۆ 24ی چواری 2023

ئەرمەنەکان لە ناوچە کوردییەکانی سوریا لە قامشلۆ ، حەسێکە و دێریک نیشتەجێن. زۆرینەی ئەرمەنەکانی سوریا لە ماوەی دە ساڵی شەڕی ناوخۆدا کۆچیان کردووە بۆ ئەرمەنستان.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش، ئەرمەنەکان خۆیان لەژێر ئەنجوومەنی نیشتمانی ئەرمەنستان ڕێکخستبوو، وەک یەکێک لەپێکهاتەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر.

هەروەها لە 24 ی مانگی چواری 2019 لە ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا، لیوای نوبار ئۆزانیان وەک یەکەم فەوجی ئەرمەنی چەکدار لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی تل گۆران لە تلتەمر دامەزرا.

XS
SM
MD
LG