Accessibility links

فڕۆکەیەکی جەنگی ڕووسیا بە هەڵە تەقەمەنی هەڵدایە ناوچەیەکی باشووری ڕووسیا و سێ کەس بریندار بوون


فڕۆکەیەکی جەنگی سوخۆی-34ی ڕووسی لە درەنگانی ڕۆژی پێنجشەممەدا بە هەڵە چەکێکی ئاراستەی شاری بێلگۆرۆد لە نزیک ئۆکرانیا کرد و بەهۆیەوە تەقینەوەیەک ڕوویدا و سێ کەسیش برینداربوون.

گرتە ڤیدیۆییەکانی شوێنەکە دەرکەوتووە کە کۆمەڵێک کۆنکرێت لەسەر شەقامەکە کەوتوە، و چەند ئۆتۆمبێلێکی زیانیان بەرکەوتوە، و بینایەک پەنجەرەی شکاوە. هەوەها لە وێنەیەکدا ئەوەی کە پێدەچوو ئۆتۆمبێل بێت لەسەروی سەقفی فرۆشگایەک دەرکەوتبوو.

ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆد باری نائاسایی لە شەودا ڕاگەیاند و وتی چوار ئۆتۆمبێل و چوار باڵەخانەی ئەپارتمەنت زیانیان بەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ کەس برینداربوون.

گلادکۆڤ لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، "سوپاس بۆ خودا هیچ کەس هیانی لەدەست نەداوە".

ئاژانسی تاس بە پشتبەستن بە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی جەنگی سو-34ی سەروو دەنگی بۆمبڕێژکراو بە هەڵە تەقەمەنییەکی تەقاندووە.

تاس ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتێکدا فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی سوخۆی سو-34 بەسەر شاری بێلگۆرۆددا دەسوڕایەوە، بەهەڵە تەقەمەنی فڕۆکەوانی تەقاندەوە".

ئاماژەی بەوەش نەکردووە کە چ جۆرە چەکێک بووە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە هەندێک بینا زیانیان بەرکەوتووە و ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە ئێستاوە بەردەوامە.

ناوچەی بێلگۆرۆد یەکێکە لەو چەند ناوچەیەی باشووری ڕووسیا کە کۆگاکانی سووتەمەنی و تەقەمەنی بوونەتە ئامانجی هێرشەکان و تەقینەوە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەوەی کە مۆسکۆ بە "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی" خۆی لە ئۆکرانیا لە 24ی مانگی دووی 2022 وە ناوی دەبات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG