Accessibility links

چوار چالاکوانی یەکێتی مامۆستایان لە شاری مەریوان تۆمەتبار دەکرێن بە پڕوپاگەندەکردن دژی کۆماری ئیسلامی  


چوار چالاکوانی یەکێتی مامۆستایان لە شاری مەریوان لەلایەن داواکاری گشتی مەریوانەوە تۆمەتبارکراون و دۆسییەکەیان ڕەوانەی دادگا کراوە بۆ ئەوەی سزاکەیان دیاری بکرێت.

ماڵپەڕی هرانا کە پشت بە زانیاری چالاکوانانی نێو ئێران دەبەستێت، ڕایگەیاندوە ئارام محەمەدی، تەحسین مستەفا، سەیوان سولەیمانی و ئارام قادری لە لایەن لقی دادگای گشتی و شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن دژ بەکۆماری ئیسلامی" تۆمەتبار کراون.


چالاکوانەکانی ئەو سەندیکایە لە مانگی 6ی ساڵی 2022دا لە کاتی گردبوونەوەی ناڕەزایی مامۆستایان دەستبەسەر کران و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

سەرەڕای پڕوپاگەندەی بەربڵاوی حکومەتی ئێران سەبارەت بە لێبوردنی گشتی لە لایەن ڕێبەری ئێرانەوە بۆ زیندانیان و چالاکوانان لە چەند مانگی ڕابردوودا، بەڵام ئەو لێبۆردنە ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و سەندیکاکانی نەگرتوەتەوە و بەم شێوەیەش دەستگیرکردن و زیندانیکردنی چالاکانی سەندیکا بە مامۆستایانەوە بەردەوامە.

ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن دەستبەسەرکردنی چالاکانی سەندیکایی لە ئێران پێشێلکردنی مادەی 20ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و مادەی 21و 22ی پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە.

XS
SM
MD
LG