Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەخاتە سەر تۆڕێکی کە پشتیوانی لە بەرنامەکانی فڕۆکەی بێفرۆکەوان و سەربازی ئێران دەکات


وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، سزای دەخاتە سەر تۆڕێکی چالاک لە بواری دابینکردنی پێکهاتە ئەلیکترۆنیەکانی پێویست بۆ بەرنامە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی سەر بە وەزارەتەکە " یەک تاک و شەش قەوارەی لە تۆڕێکی خۆدزینەوە لە سزاکان دەستنیشان کرد کە ئاسانکاریان بۆ ئێران کردووە لە دابینکردنی پێکهاتە ئەلیکترۆنییەکان بۆ بەرنامە سەربازییە تێکدەرەکانی، لەنێویاندا ئەوانەی لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا بەکاردەهێنرێن."

وەزارەتەکە دەڵێت ئەم کارە بە تایبەتی سەرۆکی سیستەمی پردازان نەماد ئارمان (PASNA)ی ئێران کە لەلایەن ئەمەریکاوە دەستنیشانکراوە، کردووەتە ئامانج و تەواوی ئەو قەوارانەش کە کەرەستەی تەکنالۆژی بۆ PASNA دابین دەکەن.

ئەمە دوایین هەنگاوی واشنتنە بۆ بەئامانجگرتنی پیشەسازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر تاران.

لە بەیاننامەکەی وەزرەتی خەزێنەدا، برایەن نێڵسن، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری هەواڵگری دارایی و تیرۆر، تۆڕی گەمارۆدراوی وەک دابینکەری پارچە و تەکنۆلۆژیای حکومەتی ئێران و وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران ناودێرکرد.

لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا، برایەن نێڵسن جەختی کردەوە لە هەوڵەکانی وەزارەتی خەزێنە بۆ درێژەدان بە سەپاندنی سزا بەسەر دابینکەرانی خزمەتگوزاریی کەرتی سەربازی ئێران.

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا کاردانەوەی بەرامبەر بە سزا نوێیەکانی ئەمریکا نیشان نەداوە.

.

XS
SM
MD
LG