Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی 7 داوای کشانەوەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەکەن


وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت جەختیان کردەوە لەوەی بە توندی پشتیوانی لە ئۆکرانیا بکەن لە کاتێکدا " سزاکانی دژ بە ڕووسیا کە هەماهەنگی تەواو کراوە وچەسپێندراوە، توندتربکەن."

بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، وەزیرانی گروپی حەوت جەختیان لەوە کردووەتەوە ڕووسیا "دەبێت دەستبەجێ و بەبێ مەرج هەموو هێز و کەرەستەکانی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە."

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن هایاشی یۆشیماسا لە کۆبوونەوەیەکی کە تیایدا تیشک خرایە سەر شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا گوتی گرنگە لە جێبەجێکردنی سزاکان بەسەر ڕووسیادا یەکڕیزی بپارێزرێت.

دوابەدوای ڕاگەیاندنەکەی مانگی ڕابردووی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێرپوتین کە گوتی ڕووسیا چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بۆ بێلارووس دەنێرێت، وەزیرانی گروپی حەوت ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەکەیاندا ئەو هەنگاوەیان سەرکۆنە کرد و دووپاتیانکردەوە کە "لێدوانە نابەرپرسانەکانی ڕووسیا لەسەر ناوکی مایەی قبوڵکردن نییە. "
ڕووسیا پێشتر بەشێک بوو لە گروپی هەشت بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 2014دا نیمچە دوورگەی کریمیای ئۆکرانیای لکاند بە خۆیەوە لەو گروپە دەرکرا و گروپەکە بوو بە گروپی حەوت.

XS
SM
MD
LG