Accessibility links

ئێران شای عەرەبستانی سعودیە بانگهێشت دەکات بۆ تاران


وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران بە فەرمی بانگهێشتی شای عەرەبستانی سعودیەی کردووە بۆ تاران، دوای ئەوەی هەردوو وڵاتی ڕکابەری ناوچەکە ڕێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە ناکۆککی چەند ساڵەی نێوانیان.

دوای ساڵانێک لە پەیوەندییە خراپەکان کە بووە هۆی هاندانی ململانێی بە وەکالەت لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە تاران و ڕیاز پشتگیری لایەنی جودا دەکەن هەر لە یەمەنەوە بگرە تا دەگاتە شەڕی سوریا، ئێرانی شۆڕشگێڕی شیعە و شانشینی سوننە گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی حەوت ساڵەی نێوانیان.

ناسر کەنعانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تەلەفزیۆنیدا گوتی "سەرۆککۆماری ئێران (ئیبراهیم ڕەئیسی) بانگهێشتنامەیەکی بۆ شای سعودیە ناردووە لە بەرامبەر بانگهێشتکردنێی بۆ ڕیاز.

ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، شاندە تەکنیکییەکانی هەردوو وڵات ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بە فەرمی نوێنەرایەتییەکانیان بکەنەوە و تارانیش ڕایگەیاندووە، تا 9ی مانگی پێنج ئەو نوێنەرایەتییانە دەست بە چالاکییەکانیان دەکەنەوە.

سەرچاوە: فرانس پریس

XS
SM
MD
LG