دوو کۆنترین ئێسکەپەیکەری بەردبووی شەمشەمەکوێرە کە لە باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی وایۆمینگ دۆزراونەتەوە و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ لانیکەم 52 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، تێڕوانینێک دەدەن بۆ پەرەسەندنی سەرەتایی ئەم شیردەرانەی فڕیون – لە ئەمڕۆ نوێنەرایەتی زیاتر لە 1400 شیردەر دەکات.
بەردبووەکان کە لە توێژینەوەیەکی نوێدا باسکراون، لە جۆرێکی پێشتر نەناسراون بە Icaronycteris gunnelli ئایکێرۆنیکتێرس گەنەلی کە پەیوەندییەکی نزیکیان بە دوو جۆری دیکی ناسراوەوە هەیە لە بەردبووە کەمێک گەنجترن لە هەمان ناوچە، کە لە سەردەمی ژینگەی ئیۆسینی شێدار و نیمچەگەرم کۆبۆتەوە لەسەر دەریاچەی ئاوی شیرین.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم دوو بەردبووەدا - یەکێکیان لە ساڵی 2017دا دۆزرایەوە و ئەوی دیکەیان لە ساڵی 1994دا وەک جۆرێکی نوێ ناسێنراوە – ئەویش ئەوەیە کە چۆن نیشان دەدەن شەمشەمەکوێرەکان لە سەرەتای مێژووی خۆیاندا پێشتر خاوەنی چەندین تایبەتمەندی بوون کە لە جۆرەکانی ئەمسەردەمەدا بینراون.
شەمشەمەکوێرەکان زۆر لە شەمشەمەکوێرە دەچن لەو کاتەوەی کە بۆ یەکەمجار وەک ئێسکەپەیکەرێکی تەواو لە تۆماری بەردبووەکاندا دەردەکەوتوون. هیچ شتێکمان نییە کە بتوانین بڵێین لە "نیوە شەمشەمەکوێرە" دەچێت - یان بە واتایەکی تر، هیچ بازدانێک لە بەردبووێکی باشمان نییە.
مات جۆنز، زانای بەبەردبوەکان لە زانکۆی ویلایەتی ئەریزۆنا و هاوکارە نووسەری توێژینەوەکە وتی ئایکێرۆنیکتێرس گەنەلی کەمێک جیاوازە لە شەمشەمەکوێرەی مۆدێرن - قاچی درێژترە و ئێسکی قۆڵەکانی کەمێک جیاوازە لە درێژیدا. لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر ئەوەیە کە هێشتا چنگێکی لەسەر پەنجەی وەک خۆی ماوەتەوە. چەند جۆرێکی دیکەی بەردبوو لەوەوە نزیک هێشتا ئەو چنگەیان هەیە، بەڵام لە زۆربەی شەمشەمەکوێرە زیندووەکاندا لەدەستچووە".
ئەم جۆرە پەیوەندییەکی نزیکیان بە دوو جۆری تری شەمشەمەکوێرەوە هەبوو کە پێشتر بەردبووەکانیان لە هەمان شوێن دۆزراونەتەوە بەناوی ئایکێرۆنیکتێرس ئیندێکس Icaronycteris index و Onychonycteris finneyi ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە سەرەتای مێژووی شەمشەمەکوێرەدا هەمجۆری زیاتری هەبووە لەوەی پێشتر دەزانرا.
بەردبووەکان نوێنەرایەتی کۆنترین ئێسکەپەیکەری ناسراوی شەمشەمەکوێرە دەکەن، زۆر تەواو و بە باشی پارێزراون. تاکە بەردبووی کۆنتری شەمشەمەکوێرە بریتییە لە ددان و پارچەی چەناگەی لە شوێنی جیاواز وەک پورتوگال و چین، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 55 بۆ 56 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
ڕیتبێرگن دەڵێت" مێژووی سەرەتایی پەرەسەندنی شەمشەمەکوێرەکان ڕوون نییە و وەڵامی زۆر پرسیارمان لەبەردەستدا نییە".
ئەوەی کە ئەم کۆنترین نمونەی ئێسکەپەیکەرە ناسراوانە بە ڕوونی شەمشەمەکوێرەی تەواو پێکهاتوون، ئەوە دەردەخات کە یەکەم شەمشەمەکوێرە ملیۆنان ساڵ پێشتر سەریان هەڵداوە.
جۆنز دەڵێت "پێدەچێت لە سەردەمی پالیۆسیندا پەرەیان سەندبێت، کە ماوەی 10 ملیۆن ساڵە لە نێوان کۆتایی سەردەمی مێزۆزۆیک و سەردەمی ئیۆسیندایە"، باس لە سەردەمێکی تاقیکردنەوەی پەرەسەندنی باوەڕپێنەکراو دەکات، چونکە شیردەرەکان بوونەتە ئاژەڵە وشکانییە باڵادەستەکان لە دوای کاریگەری پیاکەوتنی هەسارۆچکەکە 66 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر و دایناسۆرەکانی نەهیشتوە.
تەنها دوو گروپی ئێسکداری دیکە فڕینی بەهێزیان بەدەستهێناوە - پەلەوەرە فڕیوەکان کە پێیان دەوترێت پیترۆسۆرەس و باڵندە، هەردووکیان زۆر پێش شەمشەمەکوێرە دەردەکەوتوون. هەسارۆچکەکە پتێرۆسۆرەسەکانی لەناو بردوە.
زانایان هێشتا لە هەوڵی ئەوەدان بزانن کام شیردەر باپیرەی شەمشەمەکوێرە بووە.
جۆنز دەڵێت "پێمانوایە کە ڕەنگە شەمشەمەکوێرەکان لە شیردەرێکی بچووکەوە پەرەی سەندبێت کە لە دارەکاندا ژیاوە و مێرووخۆر بوە". "بەڵام ژمارەیەک مێرووخۆری بەردبووی پڕ لە مەتەڵ لە دەوروبەری ئەو کاتەی شەمشەمەکوێرە پەرەیان سەندووە هەیە و ڕوون نییە کامیان ئەگەر هەبن پەیوەندییان بە شەمشەمەکوێرەوە هەیە".
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز