Accessibility links

چەکدارانی داعش 26 کەس لە دەرەوەی شاری حەمما دەکوژن

میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن و دەوڵەتی سوریا ڕادەگەیەنن، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ڕۆژی شەممە 26 کەسیان کوشتووە کە خەریکی گەڕان بوون بە دوای دۆمەڵادا لە ناوچەی حەمما.

هاوکاتی سەختییە ئابوورییەکان بەهۆی شەڕی چەندین ساڵەی سوریا، گەڕان بەدوای خۆراکی کێوی دەتوانێت یارمەتی خەڵک بدات بۆ بەدەستهێنانی پارە، چونکە ئەو خواردنە وەرزییە نرخێکی زۆری هەیە.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە گروپێکی چاودێری شەڕی سوریایە و بنکەکەی لە بەریتانیایە، ڕایگەیاندووە، خەڵکی مەدەنی و کارمەندانی سەربازیش لە نێو قوربانیانی هێرشە چەکدارییەکەی کەناری ڕۆژهەڵاتی شاری حەما، بوون کە بە 186 کیلۆمەتر دوور دەکەوێتە باکوری دیمەشقی پایتەختەوە.

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سانا ڕایگەیاند هێرشەکە لە لایەن ئەندامانی داعشەوە ئەنجام دراوە.

سەرەڕای ئەوەی لە مانگی 3 ی 2019 شکستهێنانی داعش لە سوریا ڕاگەیەندراوە، بەڵام شانە نوستووەکان گروپە چەکدارەکە هێشتا هێرشی کوشندە ئەنجام دەدەن چ لە سوریا و چ لە عێراق کە لە ساڵی 2014 لە بەشێک لە خاکەکانی هەردوو وڵات "خەلافەت"ەکەیان ڕاگەیاند.

بەو پێیەی ئەوانەی بە دوای دۆمەڵاندا دەگەڕێن بە گروپی گەورە لە ناوچە دوورەدەستەکان کاردەکەن، چەکدارانی داعش چەندین جار هێرشی کردووەتە سەریان و هەندێکیان دەکوژن و هەندێکی دیکەشیان بە بارمتە دەگرن لە پێناو بەدەستهێنانی پارە.

لە مانگی دوودا شانە نوستووەکانی داعش هێرشیان کردە سەر ئەو کرێکارانەی بە دوای خۆراکە کێوییەکاندا دەگەڕان لە نزیک شارۆچکەی سوخنەی و لانیکەم 53 کەسیان کوشت کە زۆربەیان کرێکار بوون بەڵام بەشێکیشیان ئەندامی لەشکری حکومەتی سوریا بوون.

سەرچاوە: AP

This item is part of
XS
SM
MD
LG