Accessibility links

زانیاری ورد لەسەر بۆمبارانکردنی هێزێکی پژاک لە پێنجوێن


پژاک
پژاک
سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، لە کاتی بەربانگدا، درۆنێکی تورکی ژمارەیەک ئەندامی پژاکی لە نزیک پێنجوێن کردۆتە ئامانج، بە پێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا بە هۆی هێرشەکەوە کوژراوو بریندار هەیە.

سەرچاوە باڵاکەی حکومەتی هەرێم کە داوای کرد ناوی بڵاو نەکرێتەوە وتیشی، ئەوەی کە تا ئێستا زانراوە یەک ئۆتۆمبێل کراوەتە ئامانج ، بەڵام هێشتا دیار نیە ئۆتۆمبێلی تر کراوەتە ئامانج لە نزیک ڕووداوەکە یاخود نا.

بە پێی وتەی سەرچاوەکە درۆنی تر لە ناوچەکە بینراوە بۆیە هێشتا نەتوانراوە لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکرێت.

سەرچاوەکە وتیشی، هێزێکی پژاک گەشتونەتە نزیک ڕووداوەکە ولە وێ بڵاوەیان کردووە.

عوسمان ڕەووف ئەنجومەنی گوندی کانی میرانی کۆماری بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " بە پێی زانیاریەکانی ئێمە ئوتۆمبێلەکە لە جۆری مێکزەمینی بو، سێ سەرنشینی تێدا بووە لە بەشی پێشەوە وبە شی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەبەر ئەوەی چادری پێوە بووە دڵنیا نین لەوەی کەسی تێدا بووبێت، دوای ئەوەی ساروخی یەکەم نەیتوانی بیان پێکێت لە ڕێگەی ساروخی دوەمەوە لێیان درا".

ئەنجومەنی گوندی کانی میران ئەوەشی ڕاگەیاند" بە پێی زانیاریەکانی ئێمە سێ کوژراوو یەک بریندار هەیە، ئەم دەقەیە بوونی هەیە وتا ئەم دەقەیەش فڕۆکەیەک کە تەنیا یەک کیلۆمەتر بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدایە، دەخولێتەوە".

لە لایەکی ترەوە کامەران عووسمان ئەندامی تیمی کوردستان عێراقی ڕێكخراوی سی پی تی ئەمەریکی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا وتی "تا ئێستا بە هۆی بوونی فڕۆکەوە بە ئاسمانی ناوچەکەوە، خەڵكی ترسیان هەیە و ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە چونکە تەقە دەکرێت".

XS
SM
MD
LG