Accessibility links

هەوڵەکانی سوریا و تونس بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان


سوریا و وڵاتی تونس وەها بڕیارە باڵیۆزخانەکانیان بکەنەوە پاش نزیکەی 10 ساڵ لە هەڵپەساردنی پەیوەندییەکان لەلایەن تونسەوە وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەو سەرکوتکردنە کوشندانەی ڕژێمی سوریا دەیکرد دژ بە ئۆپزسیۆنەکانی.

ڕاگەیەندراوەکانی تونس و دیمەشق ئاماژەیەکە بەوەی هەروادێ و سوریا زیاتر دێتە دەرێ لەو پەراوێزنرانەی تیایدا بووە لەناو جیهانی عەرەبدا بەهۆی ئەو شەڕە ناوخۆییەی سوریاوە کە هەتا ئێستا سەدان هەزار کەسی تیادا کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) بەیاننامەیەکی هاوبەشی وەزارەتەکانی دەرەوەی هەردوو وڵاتی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لەوە دەکەن کە قەیس سەعید سەرۆکی تونس باڵیۆزێکی نوێی لە سوریا دەستنیشانکرد و دواتر حکومەتی سوریا هەمان هەنگاوی بۆ هەمیشەیی ناوە.

ئەمە دوایین هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە ناوچەییەکان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا کە لە ساڵی 2011 بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە پچڕاوە. ئەم هەنگاوانەی نزیکبوونەوە لەگەڵ سوریا لە دوای بوومەلەرزەکەی 6ی مانگی دوو لە سوریا و تورکیا خێراتر بووە.

وڵاتی تونس لە ساڵی 2017دا نوێنەرایەتییەکی سنورداری وڵاتەکی کردەوە لە دیمەشق، زیاتریش مەبەستەکە لەوە بووە تا بەدواداچوون بکات لەسەر ئەو زیاتر لە 3 هەزار میلیشیا ئیسلامییەی تونس کە لە شەڕی سوریادا بوون.

بەر لە دوو مانگیش وڵاتی تونس بە فڕۆکە یارمەتی و کۆمەکی دەگواستەوە بۆ سوریا پاش ئەو بوومەلەرزەیەی لە مانگی دوودا لە تورکیا و سوریای دابوو.

XS
SM
MD
LG