Accessibility links

باڵیۆزخانەی ئێران لە عەرەبستانی سعودیە پاش حەوت ساڵ دەکرێتەوە


کۆماری ئیسلامی ئێران دەروازەکانی باڵیۆزخانەی خۆی لە عەرەبستانی سعودیە کردۆتەوە و ئەمەش بۆ یەکەمین جارە لە ماوەی 7 ساڵدا.

کرانەوەی باڵیۆزخانەکەی ئێران دوابەدوای چەند کاتژمێرێک بوو پاش لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گەیشتنی شاندێکی ئێران بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت "شاندی ئێران ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر لە ڕیاز و لە جەددە بۆ کردنەوەی باڵیوزخانە و کونسوڵخانەی ئێران."

چوونی ئەم شاندەی ئێران هەر تەنها چەند ڕۆژێکە پاش سەردانە هاوشێوەکەی شاندێکی عەرەبستانی سعودیە بۆ ئێران دوای ئەو ڕێککەوتنەی لە وڵاتی چین گەورە کاربەدەستانی ڕیاز و تاران مۆریان کرد.

بەپێی تاران، سەرۆکی ئێرانیش بانگهێشت کراوە بۆ عەرەبستانی سعودیە؛ جا ئەگەر ئەو سەردانە بکات ئەوا دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئێران سەردانی عەرەبستان بکات لە دوای سەردانەکەی ساڵی 1999ی موحەمەد خاتەمی، سەرۆکی پێشووتری ئێران.

XS
SM
MD
LG