Accessibility links

ترامپ: ماکرۆن ماستاو بۆ سەرۆکی چین دەکات


دانۆڵد ترامپ لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە چین بووە و لەگەڵ شی جینپینگ کۆبووەتەوە و "ماستاوی بۆ کردووە."

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لەگەڵ تەکەر کارڵسن، بێژەری کەناڵی فۆکس نیوز دانیشت ئەمەش یەکەم دەرکەوتنی بوو لە میدیای سەرەکیدا دوای ئەوەی لە نیویۆرک تۆمەتبار کرا.

لە چاوپێکەوتنێکی نائاساییدا، بەربژێر بۆ بوون بەکاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 ڕایگەیاند، لە دوای جێهێشتنی پۆستەکەیەوە، ئەمەریکا کاریگەریی لە جیهاندا لەدەستداوە.

ئەو بە کارڵسنی گوت " ئەم جیهانە خراپە هەیە، خەریکە دەتەقێتەوە و ئەمەریکاش هیچ قسەیەکی نییە."

گوتیشی " وە ماکرۆن کە دۆستێکی منە لەگەڵ چین کۆتایی هاتووە و ماستاوی بۆ دەکات. باشە، لە چین! وتم فەرەنسا ئێستا دەچێتە چین".

ماکرۆن لە هەفتەی ڕابردوو هەرای نایەوە کاتێک سەردانێکی فەرمی بۆ چین ئەنجام دا و تیایدا هۆشداریی دایە ئەوروپییەکان کە نابێت بە خۆیان بە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمەریکاوە ببەستنەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان ماکرۆن ڕایگەیاند، نابێت وڵاتانی ئەوروپا لە شەڕی ئاڵۆزی نێوان بێژینگ و واشنتۆن لەسەر چارەنووسی تایوان گیر بخۆن.

چین بەڵێنی داوە کۆنتڕۆڵی تایوان بکاتەوە، هاوکات حکومەتی ئەمەریکا بەڵێن دەدات یارمەتی تایوان بدات بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

ماکرۆن، کە ڕۆژی هەینی لەگەڵ شی تاوتوێی تایوانی کرد، هۆشداریی لە دژی ئەوەی ئەوروپا "گیربخوات لەو قەیرانانەی کە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، ئەمەش ڕێگری دەکات لەوەی ئۆتۆنۆمی ستراتیژی خۆمان بنیات بنێن".

ماکرۆن گوتیشی "پرسیارەکە ئەوە دەبێت کە، بە زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێدا، ئێمە پێمان وایە ئێمە تەنها شوێنکەوتووی ئەمەریکاین". گوتیشی "شتێکی خراپتر ئەوەیە کە بیر لەوە بکەینەوە کە ئێمەی ئەوروپییەکان دەبێت ببینە شوێنکەوتوو لەسەر ئەم بابەتە و ئاماژەی خۆمان لە کارنامەی ئەمەریکا و کاردانەوەی زیادەڕۆیی چینییەکان وەربگرین".

ئەم لێدوانانە نیگەرانی لە واشنتۆن دروستکرد، هەرچەندە کۆشکی سپی هەوڵیدا لەگرنگی کەمبکاتەوە جۆن کیربی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند ، بەڕێوەبەرایەتی بایدن تا ئێستاش "ئاسوودەیە و متمانەی بەخۆی هەیە لەو پەیوەندییە دوو قۆڵییە نایابەی لەگەڵ فەرەنسادا هەمانە".

سەرچاوە: فرانس پرێس





XS
SM
MD
LG