Accessibility links

لەگەڵ گەشەکردنی ژمارەی پڵنگەکان، خەڵکی ڕەسەنی هیندستان داوای مافی زەوی دەکەن

بەرپرسانی هیندستان چەند کاتژمێرێک دوور لە شوێنی پڵنگەکان لە شاری میسۆرۆی باشوری هیندستان کۆبوونەوە. لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیری هیندستان ناریندرا مۆدی ڕایگەیاند ژمارەی پڵنگەکانی وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەردەوام گەشەیان کردووە و بۆ زیاتر لە 3000 بەرزبۆتەوە، لەو کاتەوەی پرۆژەیەک بۆ پاراستنیان داڕێژرا.

پرۆژەکە 50 ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی 1973 دەستیپێکرد دوای ئەوەی ئامارەکان دەریانخست کە پڵنگەکانی هیندستان بە خێرایی لەناو دەچن لە ڕێگەی لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون، زیادبوونی ڕاوکردنیان و کوشتنیان وەک تۆڵەسەندنەوە لەلایەن خەڵکەوە.

مودی گوتی "هیندستان وڵاتێکە کە پاراستنی سروشت بەشێکە لە کولتوورەکەمان. "هەر بۆیە ئێمە چەندین دەستکەوتی ناوازەمان هەیە لە پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکاندا."

مۆدی هەروەها هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەو گیانلەبەرە کێویانەی کە بە پشیلە گەورەکان ناسراون دەستپێکرد، کە بە وتەی خۆی گرنگی بە پاراستنی حەوت جۆر لەو گیانلەبەرانە دەدات، ئەوانیش پڵنگ، شێر، پلنگی بەفر، پوما، جاگوار و چیتا.

هاوکات ژمارەیەک لەو کەسانەی لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا بەهۆی پرۆژەکانی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان ئاوارە بوون خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

سەرچاوە / AP

This item is part of
XS
SM
MD
LG