Accessibility links

دەیان هەزار کەس لە ڤاتیکان ئامادەی ڕێوڕەسمی جەژنی ئیستەر بوون


پاپا فرانسیس ڕێوڕەسمێکی بەبۆنەی جەژنی ئیستەر (هەستانەوەی پێغەمبەر عیسا) لە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەرد کە دەیان گەورە قەشە و دەیان هەزار خاوەن بڕوایانی ئاینی کرستیان لە گۆڕەپانی سەینت پیتەرسی ڤاتیکان ئامادە بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا ئاسایشییەکانی ڤاتیکان، تا دەستپێکردنی مەراسیمەکە نزیکەی 45 هەزار کەس کۆبوونەوە.

لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا کە لەو بڕوایەی کرستیانەکانەوە سەرچاوەی گرتووە کە پێغەمبەر عیسا پاش لە خاچدانی هەستاوەتەوە بۆ ئاسمان، پاپا فرانسس ئاوی پیرۆزی ڕشت و تا ئەندازەیەک ماندوویەتی پێوە دیار بوو کاتێک نزاکانی بە زمانی لاتینی دەخوێندەوە.

مەڕاسیمەکەی ئەمڕۆ 12 کاتژمێر پاش مەڕاسیمەکەی شەوی ڕابردووی بوو کە نزیکەی 2 کاتژمێر و نیوی خایاند.

پاپا فرانسیسی تەمەن 86 ساڵ کە تازە کێشەی هەووکردنی کۆئەندامی هەناسەدانی چاکبووەتەوە، بەهۆی سەرمایەکی زۆرەوە نەیتوانی بەشداری مەڕاسیمی نەریتی هەرینی پیرۆز بکات، لە کۆلۆسیۆمی ڕۆما

XS
SM
MD
LG