Accessibility links

کرێملین گومانی هەیە چین هەڵوێستی سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا بگۆڕێت


شی جینپینگ سەرۆکی چین و هاوتا فەرەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن و ئۆرسولا ڤۆن دی لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بلە دانیشتنێکی کارکردن لە پەکینی پایتەختی چین، 6ی4ی2023 .
شی جینپینگ سەرۆکی چین و هاوتا فەرەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن و ئۆرسولا ڤۆن دی لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بلە دانیشتنێکی کارکردن لە پەکینی پایتەختی چین، 6ی4ی2023 .

کرێملین ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دوای "دانوستانە گرنگەکان"ی نێوان شی جینپینگ سەرۆک کۆماری چین و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، گومانی هەیە چین لە ژێر فشاری دەرەکیدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا بگۆڕێت.

چین لە یەکەم دەستێوەردانی دیپلۆماسی گەورەی پەکین لە ململانێکاندا "پلانی ئاشتی" خۆی بۆ ئۆکرانیا پێشنیار کردووە، بەڵام ئۆکرانیا و بەشێک لە سەرکردەکانی ڕۆژئاوا هێشتا گومانیان هەیە لە پەیوەندییە نزیکەکانی شی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا.


دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕۆژی هەینی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە کرێملین "چاودێری"ی دانوستانەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و چینی کردووە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ڕووسیا "پەیوەندییەکی بەهێزی" لەگەڵ پەکیندا هەیە.

پێسکۆڤ، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ڕووسیا نیگەرانە کە ئەوروپا دەتوانێت شی ڕازی بکات سەبارەت بە ئۆکرانیا، وتی: چین زلهێزێکی زۆر جددی و زۆر گەورەیە و پێگەی سەروەری خۆی هەیە... ئەمە ئەو جۆرە وڵاتە نییە کە لەژێر کاریگەری دەرەکیدا بە خێرایی هەڵوێستەکانی بگۆڕێت .


جێی باسە دوای دانوستانەکان شی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا قسە بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ماکرۆن ڕایگەیاندووە کە داوای لە پەکین کردووە "ڕووسیا بگەڕێنێتەوە بۆ هۆشی خۆی".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG