Accessibility links

تورکیا: چاوەڕوان دەکرێت  ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی هەتا مانگی حەوت بەردەوامبێت


گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت تورکیا بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە هاتوچۆی ئاسمانی بۆ شاری سلێمانی ڕاگرتووە.

گوتەبێژەکە دەشڵێت ئەو بڕیاری ڕاگرتنەی کە لە 3ی مانگی 4 وە دراوە چاوەڕوان دەکرێت هەتا 3 ی مانگی حەوت بەردەوام بێت.

گەشتی ئاسمانی نێوان تورکیا و شاری سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە شەوی سێی ئەم مانگەوە ڕاگیراوە.

ئەمەش یەکەم جار نییە تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕابگرێت پێشتریش لە ساڵی 2017 گەشتی ئاسمانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانیش ڕاگرت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG