Accessibility links

هەدەپە دەڵێت ئامانجی بەدەستهێنانی 100 کورسییە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیادا


پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆبونەوەیەکی پارتەکەیدا بۆچوونی لەسەر هەڵبژاردنەکان دەربڕی.

بوڵدان ڕایگەیاند ئامانجیان ئەوەیە لاینکەم 100 کورسی لە پەرلەمان بەدەستبهێنن.

گوتیشی "بەڵێنمان داوە دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) لە وڵات دووربخەینەوە".

بوڵدان ئاماژەی بەوەشکرد، داوای حسابی هەموو کارەسات و قەیرانەکان لە ئاکەپە و مەهەپەش دەکەن.

هاوسەرۆکی هەدەپە داوای لە هاووڵاتیان کرد کۆتایی بە سیستەمی هەڕەشە و گوشارەکان بهێنن.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بڕیارە لە 14 ی مانگی 5 بەڕێوە بچێت.

پارتی دیموکراتی گەلان بە هۆی مەترسییەکانی داخستنی پارتەکەوە بڕیاری دابوو لەژێر ناوی پارتی سەوزی چەپدا بچێتە ناو هەڵبژاردنەکانەوە. وا دیارە ئەوان بۆ سەرۆکایەتی پشتیوانی لە کەمال کلچدار ئۆغڵو بکەن لە کاتێکدا هیچ کاندیدێکی سەرۆکایەتییان نییە.

چوار کەس بە فەرمی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی تورکیا کاندید کردووە. سەرۆکی ئێستای تورکیا ڕەجەب تەیب ئەدۆغان کاندیدی هاوپەیمانی گەلە کە لەلایەن چور پارتەوە پشتیوانی لێدەکرێت.

کەمال کلیچدار ئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانییە کە لەلایەن شەش حزبی ئۆپۆزسیۆنەوە پشتیوانی دەکرێت .موحەرەم ئینجە کاندیدی پارتی نیشتمانییە و سینان ئۆگانیش کاندیدی هاوپەیمانی ئاتایە کە بریتیە لە چوار حزب.

XS
SM
MD
LG