Accessibility links

زاناکان توخمەکانی ژیان لەسەر ئەستێرەیەکی بچووک دەدۆزنەوە


دوو پێکهاتەی کیمیایی پێویست بۆ زیندەوەرە زیندووەکان لە ماددەی ئەستێرە بچووکەکەی Ryugu دۆزراونەتەوە.

کەشتی ئاسمانی ژاپۆنی هایابوسا2 ئەو کەرەستانەی کۆکردۆتەوە و ناردویەتیەوە بۆ سەر زەوی.

دۆزینەوەکانی گروپێکی زانای نێودەوڵەتی پێیگەیشتوون پشتگیری لەو بیرۆکەیە دەکەن کە هەندێک توخمەکانی ژیان بە ملیاران ساڵ لەمەوبەر لە ئەستێرە بچووکەکانەوە گەیشتوونەتە سەر زەوی.

زانایان ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە یوراسیل و نیاسینیان لەناو بەردەکاندا دۆزیوەتەوە کە لەلایەن فڕۆکەیەکی ئاژانسی واڵایی ژاپۆنەوە کۆکراونەتەوە. نمونەکان لە دوو شوێنی سەر ڕیوگو لە ساڵی 2019دا وەرگیراون

یوراسیل یەکێکە لەو ماددە کیمیاییانەی کە لە RNA دا هەیە.

RNA گەردیلەیەکە کە ئاراستەکانی دروستکردن و کارپێکردنی زیندەوەرە زیندووەکان هەڵدەگرێت. نیاسین کە پێی دەوترێت ڤیتامین بی3 یان ترشی نیکۆتینیک گرنگە بۆ هەرسکردن.

نموونەکانی ڕیوگو 250 ملیۆن کیلۆمەتریان بڕیوە و و لەناو بۆکسێکدا گەڕاونەتەوە سەر زەوی. کۆنتێنەرەکە لە مانگی 12ی ساڵی 202دا لە ئوسترالیا نیشتەوە.

زانایان، ماوەیەکی زۆرە، ئامانجیان ئەوەیە لە بارودۆخی پێویست بۆ ژیان لەسەر زەوی تێبگەن، دوای ئەوەی نزیکەی 4.5 ملیار ساڵ لەمەوبەر دروست بوو. تەنەکانی وەک کلدارەکان و هەسارەی بچووک و نەیزەکەکان لەو کاتەدا بەر زەوی کەوتوون. دۆزینەوە نوێیەکان پشتگیری لەو تیۆرییە دەکەن کە ئەو تەنانە پێکهاتەیان بۆ هەسارەکە دابین کردووە کە یارمەتی دروستکردنی یەکەم زیندەوەرانیان داوە.

زاناکان وردیلەی ئۆرگانیکیان لەناو ئەو نەیزەکیانەدا دۆزیبووەوە کە لەسەر زەوی دۆزراونەتەوە. بەڵام ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ئەو بەردانەی واڵایی دوای کەوتنیان کاریگەرییان لەسەر ژینگەی زەوی هەبووە یان نا.

لە توێژینەوەکە کە لە ڕۆژنامەی Communications Nature بڵاوکراوەتەوە، یاسوهیرۆ ئۆبا، زانای کیمیای ئەستێرەکان لە زانکۆی هۆکایدۆ لە ژاپۆن دەڵێت "گومانمان هەیە (یۆراسیل و نیاسین) ڕۆڵیان هەبووبێت لە...پەرەسەندن لەسەر زەوی و لەوانەیە بۆ سەرهەڵدانی ژیانی یەکەم".

RNA کورتکراوەی ترشی ڕیبۆنۆکلیکە. یوراسیل پێویستە بۆ دروستکردنی (ئار ئێن ئەی) کە کۆمەڵێک وردیلەیە لە هەموو خانە زیندووەکاندا هەن و زۆر گرنگن بۆ چالاکیی جینەکان.

RNA هاوشێوەی (دی ئێن ئەی)یە، ئەو وردیلانە کە ڕێنماییە بۆماوەییەکانی زیندەوەری هەڵدەگر.

نیاسین گرنگە بۆ هەرسکردن و دەتوانێت یارمەتی بەرهەمهێنانی ئەو "وزەیە" بدات کە هێز دەدات بە زیندەوەرە زیندووەکان.

ئۆبا وتی یوراسیل و نیاسین لە هەردوو شوێنی نیشتنەوە لەسەر ڕیۆگو دۆزراونەتەوە. ئەم ئەستێرە بچووکە تیرەکەی نزیکەی 900 مەتر دەبێت و بە ئەستێرەیەکی نزیک لە زەوی دادەنرێت. ڕێژەی ئاوێتەکان لە یەکێک لە شوێنەکاندا زیاتر بوو لە شوێنەکەی تر لەسەر ئەستێرە بچووکەکە.

ئەستێرە بچووکەکان بریتین لە تەنێکی واڵایی بەردین کە لە قۆناغی سەرەتایی کۆمەڵەی خۆردا دروست بوون. توێژەران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەو پێکهاتە ئۆرگانییانەی لەسەر ڕیوگو دۆزراونەتەوە لەوانەیە بە یارمەتی کارلێکی کیمیایی دروست بووبن کە بەهۆی تیشکی ئەستێرەکانەوە لە پێکهاتە سەهۆڵاوییەکان لە بۆشایی ئاسمان دروست دەبن.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG