Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ دەکەن


ئیلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی لە پایتەختی قوبرس لەگەڵ کۆنستنتینۆس کۆمبۆس وەزیری دەرەوەی قوبرس و نیکۆس داندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبوویەوە و گفتوگۆی کرد.

ئەم سێ بەرپرسە باڵایە باسیان لە هەڕەشە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی و تیرۆر لە ئەوروپا کرد.

دیدارەکە سێ ڕۆژ دوای پووچەڵکردنەوەی پلانی هێرشکردنە سەر جووەکان و ئیسرائیلییەکان لە ئەسینای پایتەخت، کە گوایە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پلانی بۆ دانرابوو،بەڕێوەچوو.

تەوەرێکی سەرەکی وتووێژەکانیان تێگەیشتن بووە لە هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ سەر ئەوروپا لە شێوەی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی لە ئۆکرانیا، هەروەها ڕووداوە تیرۆریستییەکانی یۆنان و قوبرس باس کراوە.

کۆهین له گه ڵ هاوتاکانی خۆیدا له باره ی پێویستبوونی هه ڵوێستی خێرا بۆ پێشگرتن له دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی به چەکی ناوکی قسه ی کرد و چارەسەڕەکەشی بە زیادکردنی سزا ئابوورییه کان ناو برد.

ئیسرائیل هەروەها داوای لە هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا کرد کە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنن.

میدیاکانی یۆنان سەرەتای ئەم هەفتەیە بڵاویانکردەوە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بە هاوکاریی مۆساد، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، دوو پاکستانی لەدایکبووی ئێرانیان دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان، لەنێویاندا چێشتخانەیەکی جووەکان و کەنیشتەیەک.

موساد و کاربەدەستانی یۆنان ڕایانگەیاند کە ئەم دوو کەسە بەشێک بوون لە تۆڕێکی گەورەی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی، بەڵام باڵوێزخانەی ئێران لە یۆنان ڕەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی بەو دۆسیەیەوە هەبێت.

هەر لەو دیدارەدا بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشهاتانەی کە لە بواری ئاسایش و وزەی ناوچەکەدا ڕوودەدەن، جەخت لەسەر ئەگەری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر سێ وڵات کرایەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG