Accessibility links

وەزیری بەرگری یۆنان سەردانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا دەکات


یارمەتییەکانی یۆنان بۆ تورکیا پاش بوومەلەرزەکەی 6ی مانگی 2ی ساڵی 2023
یارمەتییەکانی یۆنان بۆ تورکیا پاش بوومەلەرزەکەی 6ی مانگی 2ی ساڵی 2023

نیکۆس پاناگیۆتۆپۆلۆس وەزیری بەرگری یۆنان سەردانی بەشێک لە تورکیای دراوسێ دەکات کە بەهۆی بوومەلەرزەیەکی ئەم دوایانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە 4 مانگی 4 دا گەشت دەکات بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتاکەی، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم دوو وڵاتەی ناتۆ ڕکابەرییەکی درێژخایەنی یەکترین.

ئەو دووەم وەزیری یۆنانیە کە سەردانێکی فەرمی ئەنجام بدات دوای ئەوەی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مانگی 2 ی ڕابردوو دەیان هەزار کەسی لە باشووری تورکیا کوشت.

پاناگیۆتۆپۆلۆس درەنگانێکی ڕۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی مێگا تیڤی ڕایگەیاند "سەردانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەکەیەن".

یۆنان یەکێک بوو لە یەکەمین ئەو وڵاتانەی کە کارمەندی فریاگوزاری نارد بۆ رزگارکردنی قوربانیانی بولەرزەکە. نیکۆس دێندیاس وەزیری دەرەوە لە مانگی 2 دا سەردانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کردبوو، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هاودەنگی.

هەردوو هاوپەیمان و دراوسێی ناتۆ لەسەر کۆمەڵێک پرس لە مافی کانزاکان لە دەریای ئیجە تا ئاسمانی و تا کێشەی قوبرس کە لە ڕووی نەتەوەییەوە دابەش بووە، ناکۆکییان هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG