Accessibility links

باڵیۆزی عێراق لە تورکیا: سەردانەکەی سودانی بۆ تورکیا یارمەتیدەربوو بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات


ماجد لەجماوی باڵیۆزی عێراق لە تورکیا دەڵێت سەردانەکەی محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئانکەرە ڕێگەی بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و تورکیا خۆش کرد.

لەڕاگەیاندنێکیدا دەڵێت سەردانەی لە هەفتەی ڕابردوو ئەنجام درا "ڕێگەی خۆشكرد بۆ ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات كە هەوڵەكانی هەردوو وڵات تەرخان دەكات بۆ بەهێزكردنی هاوكارییە دووقۆڵییەكان و پێشخستنی پەیوەندییەكان بۆ ئاسۆیەكی فراوانتر بە مەبەستی جێبەجێكردنی خواستەكانی دوو گەلی دۆست."

هەروها دەشڵێت "سەردانەكەی سودانی بۆ توركیا تیشكی خستە سەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان لەوانە: دۆسیەی ئاو و دۆسیەی ئەمنی."

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی عێراق دەڵێت توركیا و عێراق ڕێککەوتوون لەسەر کاراکردنی ڕێگەی شەمەندەفەر،کە عێڕاق بە تورکاوە دەبەستێتەوە و رێگه‌کەش لە بەسرە تا سنوری تورکیا دەڕوات هەروەها یارمەتیدەردەبیت بۆ بوژادنەوەی بازرگانی نێوان هەردو وڵات، لەگەڵ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

XS
SM
MD
LG