Accessibility links

وادەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت


هەڵبژاردن
هەڵبژاردن

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە وادەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کودستانی دیاری کرد.

دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان "بە پێی ئاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005ی هەموار کراو کە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە، فەرمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خولی شەشهەم دەرکرد ."

لە دەقی فەرمانەکەدا گوتەبێژەکەی سەۆرکایەتی هەرێم ڕایگەیاند "ڕۆژی ئەنجامدانی 18 ی مانگی 11 ی 2023 وەکو ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان" دیاری کراوە.

هەروەها گوتیشی " گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی کاری پێویست بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە."

XS
SM
MD
LG