Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ئەفریقا دەکات


کاملا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لەم کۆتایی هەفتەیەدا گەشتێکی هەفتەیی بۆ ئەفریقا دەستپێدەکات، لەکاتێکدا ئەمەریکا هەوڵدەدات خۆی وەک هاوبەشێکی باشتر لە چین پیشان بدات، کە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا وەبەرهێنانێکی زۆری لە کیشوەرەکەدا کردووە.
بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا دەڵێن، هاریس باس لە بەشداریکردنی چین دەکات لە تەکنەلۆژیا و پرسە ئابوورییەکان لە ئەفریقا کە پەیوەندییان بە ئەمەریکاوە هەیە، هەروەها بەشداریکردنی چین لە داڕشتنەوەی قەرزەکان.
یەکێک لەو سێ وڵاتەی کە هاریس سەردانی دەکات زامبیایە، کە یەکەم وڵاتی ئەفریقی بوو کە قەرزەکانی لە سەردەمی پەتای کۆڤید 19دا نەدات و لەگەڵ قەرزدەرەکانیدا کاردەکەن، لەنێویاندا چین، بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن.
بەرپرسێکی باڵا باسی لە کێبڕکێ لەگەڵ چین دەکات، هەرچەندە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەریکا "نیگەرانی ڕاستەقینەی هەیە سەبارەت بە هەندێک لە ڕەفتارەکانی چین لە ئەفریقا" و مامەڵە بازرگانییە "ناڕوونەکانی". .
هاریس لە16-29ی ئازار لە غانا دەبێت، پاشان لە 29-31ی ئازار لە تانزانیا دەبێت. دوا وێستگەی زامبیایە، لە 31ی ئازار و 1ی نیسان، لەگەڵ سەرۆکی سێ وڵاتەکە کۆدەبێتەوە و پلانی هەیە وەبەرهێنانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت ڕابگەیەنێت.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە قسەی کرد و وتی هاریس باس لە باشترین ڕێگاکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی قەرز کە ڕووبەڕووی غانا و زامبیا دەبێتەوە.
کۆشکی سپی لە مانگی کانوونی دووەمدا میوانداری لوتکەی سەرکردەکانی ئەفریقای کرد و بڕیارە ئەمساڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەفریقا گەشت بکات بۆ ئەفریقا.
هاریس پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ زامبیا هەیە. باپیرەی لە لای دایکیەوە لەو وڵاتەدا کاریکردووە، ئەویش وەک کچێک لەوێ سەردانی کردووە.
یەکێک لە بەرپرسان دەڵێت "جێگری سەرۆک زۆر بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی بۆ لوساکا دەکات، کە بەشێکە لە چیرۆکی خێزانەکەی و جێگای شانازییە".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG