Accessibility links

سەرۆک بایدن پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و نوێنەری مەسەدە بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆزی کۆشکی سپی بانگهێشت دەکرێت


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سینەم محەمەد نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک لە ئەمەریکا
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سینەم محەمەد نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک لە ئەمەریکا

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و خانمی یەکەم جیل بایدن ڕۆژی دووشەممە بەبۆنەی نەورۆزەوە لە کۆشکی سپی ڕێوڕەسمێکیان ڕێکخست و پیرۆزبایی نەورۆزیان لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە ئەم جەژنە دەگێڕن.

لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆک و خانمی یەکەم پێشوازیان لە کۆمەڵێک خەڵک کرد کە ئەم جەژنە دەگێڕن لە ناویاندا سینەم محەمەد نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک لە ئەمەریکا.

خاتوو سینەم لە تویتێکدا وێنەیەکی خۆی و سەرۆک بایدنی لە ڕێوڕەسمەکەدا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت " مایەی شانازییە لە بۆنەیەکی نەورۆز کە یەکەم جار لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، سەرۆک بایدنم بینی، بۆنەیەکی بێ‌وێنە لەگەڵ زۆرێک لە خەڵکی نایابدا. هیوادارم ئەم نەورۆزە ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی بۆ سوریاییەکان و ناوچەکە بهێنێت. نەورۆزتان پیرۆز بێت!"

سەرۆک بایدن گوتی" سەرۆک بایدن گوتی " ئەمساڵ نەورۆز لە کاتێکی سەختدایە کە زۆرێک لە بنەماڵەکان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە ئومێد هەیە، لەوانە ژنانی ئێرانی کە خەبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە سەرەتاییەکانیان دەکەن. ئەمەریکا لەگەڵ هەموو هاووڵاتیانی ئێرانی دەوەستێت کە بە بڕوا و بوێری خۆیان ئیلهامبەخشن بۆ جیهان. وە لەگەڵ هاوبەشەکانمان ئێران بەرپرسیار دەکەین لە هێرش کردنە سەر هاووڵاتیانی خۆی."

خانمی یەکەمیش بەهەمان شێوە پیرۆزبایی کرد و ئاماژەی بە شۆڕشی ژینا کرد.

XS
SM
MD
LG