Accessibility links

ڕوانگەی سوریا: لەسەر ئاگری نەورۆز لە نزیک عەفرین چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیە 4 کەس دەکوژن


چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیە (ئەرشیف)
چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیە (ئەرشیف)

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بەپێی سەرچاوەکانیان لە شارۆچکەی جندرێس لە باشوری ڕۆژئاوای شاری عەفرین، ژمارەیەک چەکداری گروپی ناسراو بە "ئەحرار ئەلشەرقیە" 4 کەسیان کوشتووە و 3 کەسی دیکەیان بریندارکردووە.

بەپێی ڕوانگە، ئێوارەی دووشەممە کۆمەڵێک گەنج بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە نزیک ماڵەکانیان لە جادەی سەناعە ئاگریان کردووەتەوە، پاشان ژمارەیەک چەکداری ئەحرار ئەلشەرقیە هاتوون و کەوتوونەتە سووکایەتیکردن بە نەورۆز و دواتر بە خوێنێکی سارد تەقەیان لە خەڵکەکە کردووە و لە ئاکامدا 4 کەس کوژراون و 3 کەسی دیکە برینداربوون کە هەموویان ئەندامی خێزانێکن.

پاش ڕووداوەکە ناڕەزایی لە نێو خەڵکەدا دەستیپێکردووە و ڕژاونەتە سەر جادەکان و بە دروشمەکانی "ئازادی ئازادی" و "شەهید نامرێ" داوای دەرکردنی ئەو گروپە چەکدارە لە شارۆچکەکەیان دەکەن.

XS
SM
MD
LG