Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت مەشقی دەریایی لەگەڵ چین و ئێران لە دەریای عەرەبیدا ئەنجامداوە


کەشتییەکی جەنگی چینی بەشداری لە مەشقێکی سەربازیی دەریایی هاوبەشی نێوان ئێران و ڕووسیا و چین لە کەنداوی عومان لە ئێران دەکات، 17ی ئازاری 2023 .
کەشتییەکی جەنگی چینی بەشداری لە مەشقێکی سەربازیی دەریایی هاوبەشی نێوان ئێران و ڕووسیا و چین لە کەنداوی عومان لە ئێران دەکات، 17ی ئازاری 2023 .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا و چین و ئێران مانۆڕەکانی دەریایی سێ لایەنەیان لە دەریای عەرەبیدا تەواو کردووە کە بریتی بوون لە تۆپخانەکان بۆ ئامانجەکانی سەر دەریا و ئاسمانی.

ئەو مانۆڕانە لەدەرەوەی بەندەری چابەهار لە ئێران لەکاتێکدایە کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی شی جینپینگ هاوتا چینیەکەی لە مۆسکۆ بۆ سەردانێکی فەرمی سێ ڕۆژە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات.

ڕووسیا بەردەوام بووە لە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لەگەڵ هاوبەشەکانی بەتایبەت چین، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی شەڕی ساڵێکەوە لە ئۆکرانیا فشار لەسەر هێزە چەکدارەکانی دروست بووە، کە لە هاوینی ڕابردووەوە نەیانتوانیوە هیچ پێشکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنن.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، موشەکی ڕوسی گۆرشکۆڤ و کەشتی تێکدەرانەی چینی نانجینگ بەشداربوون لەو مەشقانەی کە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجامدراون.

گۆرشکۆڤ کە بە نوێترین نەوەی موشەکی کروزی ڕووسیا ناوزەد کراوە، مانگی ڕابردووش لەگەڵ چین و ئەفریقای باشوور بەشداری لە مانۆڕەکانی دەریایی هاوبەشدا کردووە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG