Accessibility links

فینلاند چاوی لە ڕەزامەندی ئەردۆغانە بۆ چوونە ناو ناتۆ


سەرۆکی فینلاند ڕۆژی هەینی گەیشتە ئەنقەرە تا بڕیارەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وەربگرێت سەبارەت بە هەوڵی جەقبەستووی وڵاتەکەی بۆ بوونە ئەندام لە بلۆکی بەرگری ناتۆدا.

فینلاند و سویدی دراوسێی وڵاتەکەی کۆتاییان بە دەیان ساڵەی هاوپەیمانی نەبوونی سەربازی هێنا و لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بڕیاریان دا بچنە ناو هاوپەیمانی بەرگرییەوە کە ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات.

داواکارییەکانیان لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مانگی شەشدا پەسەند کرا کە ئاماژەیە بۆ خواستی جیهانی ڕۆژئاوا بۆ وەستانەوە بەرامبەر ڕووسیا لە بەرامبەر قورسترین ململانێی ئەوروپا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

هێشتا پێویست بوو پێشنیارەکان لەلایەن هەر 30 ئەندامانی هاوپەیمانەکەوە پەسەند بکرێن، پرۆسەیەک کە کاتێک گەیشتە نۆرەی تورکیا و هەنگاریا هەڵپەسێدرا.

بڕیارە سەولی نینیستۆ سەرۆکی فینلاند و ئەردۆغان گفتوگۆ بکەن ، پێش ئەوەی دواتر ڕۆژی هەینی لەگەڵ پەیامنێران کۆببنەوە.

ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داواکارییەکەی فینلاند لەم هەفتەیەدا وتی: ئێمە بڕیاری خۆمان دەدەین، ئەو بەڵێنە جێبەجێ دەکەین کە پێمان دابوو.

تورکیا داوای ڕادەستکردنەوەی دەیان کەسی کورد و گومانلێکراوی دیکەی کردووە کە بە پەیوەندی لەگەڵ چەکدارانی دەرەوەی یاسا و هەوڵی کودەتایەکی شکستخواردووی ساڵی 2016 تۆمەتباری دەکات.

داواکارییەکانی ئەردۆغان بەپەلەتر بوون لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە هەڵبژاردنی مانگی ئایاردا کە تێیدا پێویستی بە بەشدارییەکی بەهێزی لایەنگرانی ناسیۆنالیستەکانی دەبێت بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی دوو دەیەی.

سەرکردەی تورکیا ناڕەزایی تایبەتی خۆی لە سوید دەربڕی، وڵاتێک کە ڕەوەندی کوردی گەورەترە و مێژوویەکی درێژتری ناکۆکی لەگەڵ ئەنقەرە هەیە.

ئەردۆغان لە مانگی یەکدا ڕایگەیاند کە دڵخۆشە بەو پێشکەوتنانەی فینلاند بەدەستی دەهێنێت و ئامادەیە پەسەندکردنی بخاتە بەردەم پەرلەمان.

ناتۆ هیوای خواستبوو بە فەرمی پێشوازی لە هەردوو وڵات بکات لە لوتکەی دیکەدا کە پلانی بۆ دانرابوو لە مانگی تەمموزدا لە ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا ئەنجام بدرێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG