Accessibility links

کرێملین: فڕۆکە جەنگییەکانی پۆڵەندی و سلۆڤاکیا کە ڕەوانەی ئۆکرانیا کراون 'لەناودەچن'


کرێملین ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە شەڕکەرانەی کە لەلایەن پۆڵەندا و سلۆڤاکیا بە ئۆکرانیا دراون لەناو دەچن، هەروەها دووپاتیکردەوە کە گەیاندنی چەکی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ هیچ گۆڕانکارییەک لە ئامانجە سەربازییەکانی ڕووسیا ناکات.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "دابینکردنی ئەم کەرەستە سەربازییە، وەک چەندین جار وتوومانە، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە ناگۆڕێت. بێگومان هەموو ئەم ئامێرانە لەناو دەچن"

سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، سلۆڤاکیا 13 فڕۆکەی جەنگی میگ-29 پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات، ئەمەش دەبێتە دووەم ئەندامی ناتۆ کە بارێکی لەو شێوەیە ڕابگەیەنێت دوای هەنگاوێکی هاوشێوەی پۆڵەندا.

ئێدوارد هیگەر، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ١٣ فڕۆکەی جۆری میگ-٢٩مان ڕادەستی ئۆکرانیا دەکەین، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، براتیسلاڤا سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی کوبیش دەگەیەنێتە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG