Accessibility links

پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ڕووسیا


مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەجام دا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوتۆکەی نێوان لاڤرۆڤ و چاوشئۆغلو ڕێککەوتنی ڕێڕەوی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بووە و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەنجامدا، لە کاتێکدا ڕێککەوتنی هەناردەکردنی گەنمی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ درێژکردبووەوە، کە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە کۆتایی دێت.

ئەنکەرە و نەتەوە یەکگرتووەکان دەخوازن ئەو ڕێککەوتنە بۆ ماوەی 120 ڕۆژ درێژ بکرێتەوە.

شایانی باسە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای ڕەشدا لە 22ی مانگی حەوتی 2022وە، 24 ملیۆن تەن دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا ڕەوانەی جیهان کراوە.

XS
SM
MD
LG