Accessibility links

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شەقڵاوە 18 کەس بریندار دەبن


ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕووداوێکی هاوتووچۆ لە پارێزگای هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا 18 کەس بریندار بوون.

فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ڕووداوەکە " لە نێوان پاسێک و پیکابێکی دەبڵدا لە بەرامبەر ناحیەی باسرمەی سنوری قەزای شەقڵاوە ڕوویداوە، لەدەرئەنجامی ڕووداوەکە 18 کەس برینداربوون."

حاجی لە لێداونێکیدا بۆ ئەحمەد زێباری، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ڕایشیگەیاند لەو ڕووداوەدا " هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە." هەروەها گوتیشی پاسەکە " لە بارزانەوە بەرەو هەولێر دەهات و پیکابەکەش لە ناو ناحیەی باسرمەوە هاتووەتە دەروە."

XS
SM
MD
LG