Accessibility links

ڕووسیا هاوپەیمانانی ناوچەکە لە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمەریکا ئاگادار دەکاتەوە


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا

ڕووسیا ڕۆژی هەینی هاوپەیمانەکانی لە سەرانسەری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە مەترسییەکانی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمەریکا ئاگادارکردەوە، دوای ئەوەی مۆسکۆ وتی هەوڵێکی کودەتایە لە جۆرجیا بە پشتیوانی ڕۆژئاوا هاوشێوەی شۆڕشی "مەیدان"ی ئۆکرانیایە لە ساڵی 2014دا.

ڕووسیا کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لە کوشندەترین ململانێی ئەوروپادا تێوەگلاوە، لەو دەمەی لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆک ڕووسیا هێزی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد، لەلایەن ژمارەیەک دراوسێ و هاوپەیمانە تەقلیدییەکانیەوە تەحەدای دەسەڵاتەکەی کردووە.

لە تبلیسی هەزاران خەڵکی جۆرجیا لە ماوەی سێ شەوی یەک لە دوای یەکدا ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو یاسایەی کە پیی دەوتری یاسای "بریکارە بیانییەکان" و هەڕەشە لە لەناوبردنی هەوڵەکانی وڵاتەکەە بۆ پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ ئەوروپا دەکات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە شۆڕشی مەیدانی ساڵی 2014 کرد کە سەرۆکێکی لایەنگری ڕووسیای لە ئۆکرانیا ڕووخاند، وتی: "ئەمە زۆر لە مەیدانی کیێڤ دەچێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێموایە هەموو ئەو وڵاتانەی کە لە دەوروبەری فیدراسیۆنی ڕووسیادان، پێویستە خۆیان دەرەنجامەکانیان دیاری بکەن سەبارەت بەوەی کە چەندە مەترسیدارە ڕێگایەک بەرەو پەیوەندیکردن لەگەڵ ناوچەی بەرپرسیارێتی ئەمەریکا، ناوچەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بگرنەبەر".

لێدوانەکانی دیپلۆماتکاری باڵای پوتین ئاماژەن بۆ ئاستی تۆڕەبوون لە مۆسکۆ بەهۆی لاوازبوونی دەسەڵاتی مۆسکۆ لە هەموو شوێنێک لە ئەرمینیا و ئازەربایجان لە باشووری قەفقازەوە تا کازاخستان و تاجیکستان لە ئاسیای ناوەڕاست.

واشنتۆن، برۆکسل و ناتۆ دەڵێن بە شێوەیەکی یاسایی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا دروست دەکەن کە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت سەربەخۆ بوون کە زۆرێکیان لە ڕووسیای دراوسێی زۆر بەهێزتریان دەترسن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG