Accessibility links

هاووڵاتییەکی ئەمەریکی کە لەلایەن ئێرانەوە زیندانی کراوە، داوای لە بایدن دەکات هەوڵی ئازادکردنی بدات


 سیامەک نەمازی
سیامەک نەمازی
هاووڵاتییەکی ئەمەریکی کە لەلایەن ئێرانەوە بە تۆمەتی سیخوڕی زیندانی کراوە کە ئەمەریکا بە بێ بنەما ڕەتیدەکاتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە لە زیندانی ئەڤینی تاران چاوپێکەوتنێکی دەگمەنی ئەنجامدا و داوای لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کرد کە ئازادکردنی خۆی و دوو هاووڵاتی دیکەی ئەمەریکی مسۆگەر بکات.
سیامەک نەمازی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا بە کریستیان ئامانپووری کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاندووە، بەرێز، داوای لێدەکەم، ژیان و ئازادی ئەمریکییە بێتاوانەکان بخەیتە سەرووی هەموو ئەو سیاسەتانەی کە پەیوەندییان پێوە هەیە، و تەنها ئەوەی پێویستە بیکەن بۆ کۆتاییهێنان بەم کابوسە و ئێمە بهێننەوە ماڵەوە.
نەمازی تەمەن 51 ساڵ، بەناوی خۆی و عیماد شەرگی تەمەن 58 ساڵ، بازرگان و هاووڵاتی ئەمەریکی و ژینگەپارێز موراد تەهباز تەمەن 67 ساڵ، کە هەم ڕەگەزنامەی ئەمەریکی و هەم ڕەگەزنامەی بەریتانیای هەیە، قسەی دەکرد.
نەمازی داوای هاوشێوەی لە نامەیەکدا بۆ بایدن لە 16ی مانگی 1دا کردووە، ئەمەش دوای حەوت ساڵ لە ئازادکردنی پێنج هاووڵاتی ئەمەریکی لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کە هاوکات بوو لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی 2015 کە لە سەردەمی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا دانوستانیان لەسەر کرا.
ناوبراو وتی: "من بە قووڵی نیگەرانم لەوەی کۆشکی سپی تەنها قەدری ئەوە نازانێت کە دۆخەکەمان چەندە خراپ بووە"، وتی ئەو و تەهباز و شەرگی ئێستا هەموویان لە یەک شوێن ڕاگیراون.
لە سەرەتای دەستبەسەرکردنیدا، نەمازی وتی چەند مانگێک لە قەفەس لە ژوورێکدا بەسەر بردووە، لەسەر زەوی خەوتووە. هەروەها نەمازی بە "ئازارکەر و ناڕەحەتکەر" ناوی بردووە کە بایدن چاوی بە خێزانەکەی نەکەوتووە "تەنها بۆ ئەوەی چەند قسەیەکی دڵنیایان پێبدات".
وتەبێژی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی "زیندانکردنی ناڕەوای ئێران و ئیستغلالکردنی هاوڵاتیانی ئەمەریکی بۆ بەکارهێنان وەک هێڵی سیاسی تووڕەیی و نامرۆڤانە و پێچەوانەی نۆرمەکانی نێودەوڵەتییە."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتیشی: بەرپرسانی باڵای هەردوو کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە بە بەردەوامی لەگەڵ بنەماڵەی نەمازی کۆدەبنەوە و ڕاوێژ دەکەن، ئێمەش بەردەوام دەبین تا کۆتایی ئەم دەستبەسەرکردنە قبوڵنەکراوە.
شایانی باسە نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکی بۆ لێدوان لەسەر ئەم بابەتە نەدایەوە.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا
XS
SM
MD
LG