Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش سەردانەکەی بۆ میسر و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان دەگەڕێتەوە بەغدا


ئاژانسی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی عێراق دەڵێت سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ میسر " خواستی عێراقی بۆ کاراکردنی لیژنە هاوبەشەکان لەگەڵ میسر دووپات کردەوه."

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت پاش سەردانەکەی بۆ میسر، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە محمەد شیاع سودانی دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

هەر ڕۆژی یەکشەممە پێش گەڕانەوەی بۆ بەغدا سودانی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر لە قاهیرە وتووێژی کرد لە کاتێکدا هەردوو وڵات هەوڵی قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی لەگەڵ ئوردندا دەدەن.

بە پێی لێدوانەکانی ئەحمەد فەهمی گوتەبێژی سەرۆکایەتی میسر، لە وتووێژەکانیاندا تیشکیان خستووەتە سەر هاوکاری ئابوری و پەیوەندییە ئاسایشییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەم گەشتە یەکەم گەشتی ئەلسودانی بوو بۆ قاهیرە دوای ئەوەی کابینەکەی لە مانگی 10دا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکرا و کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی ساڵێک هێنا. مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ سیسی و شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن دروستکردبوو.

سیسی لە مانگی شەشی 2021 سەردانی بەغدای کرد و بووە یەکەم سەرۆکی دەوڵەتی میسر کە سەردانی عێراق بکات لە دوای ساڵانی نەوەدەکانەوە، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات پچڕا دوای ئەوەی سەدام حسێن هێرشی کردە سەر کوەیت.

XS
SM
MD
LG