Accessibility links

بەریتانیا: هێزەکانی ئۆکرانیا تادێت لەژێر فشارێکی توندتردا بەرگری لە بەخموت دەکەن


هەواڵگری سەربازی بەریتانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: هێزە ئۆکرانییەکانی بەرگری لە بەخموت ڕووبەڕووی گوشاری توندتر دەبنەوە لە لایەن هێزەکانی ڕووسیاوە و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی شارەکە و دەوروبەری شەڕ و پێکدادانێکی چڕ ڕوو دەدات.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە پۆختەی هەواڵگری ڕۆژانەی خۆیدا لە تویتەر ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بە یەکە سەربازییەکانی ناوچەکە بەهێزتر دەکات، هاوکات سوپای ڕووسیا و هێزەکانی گروپی ڤاگنەری سەربازی تایبەتی ڕووسیا پێشڕەوی زیاتریان کردووە بۆ ناو گەڕەکەکانی باکوری باخموت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی ٣٦ کاتژمێری ڕابردوودا دوو پردی سەرەکی لە بەخموت وێران بوون، و هەروەها ڕێگاکانی دابینکردنەوە بۆ دەرەوەی شارەکە کە بەدەستی ئۆکرانیاوەیە، تادێت سنووردار دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لەو پردانە بەخموت بە دوا ڕێڕەوی سەرەکی دابینکردنی شارەکەوە دەبەستێتەوە لە شارۆچکەی چاسیڤ یارەوە کە لە ژێر دەستی ئۆکرانیادایە و نزیکەی ١٣ کم (هەشت میل) لە ڕۆژئاواوە دوورە.

فەرماندەیی سەربازی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕوسیا هێشتا لە هەوڵی گەمارۆدانی بەخموتدایە بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئۆکرانیا هێرشەکانی ڕووسیایان لە شارەکەدا شکاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG