Accessibility links

هێزی دەریایی بەریتانیا دەستی بەسەر چەکی قاچاخی ئێراندا گرتووە


هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند لە مانگی ڕابردوودا دەستیان بەسەر چەکی ئێرانیدا گرتووە ، لەوانە مووشەکی ڕێنمایی دژە تانک، لە کەشتییەکی قاچاخچی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی کەنداوی عوماندا.

بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی چاودێری و سیخوڕی هەواڵگری ئەمریکاوە، هەروەها لەلایەن کۆپتەرێکی بەریتانیشەوە بینرابوو کە لە شەودا بە خێراییەکی زۆر لە ئێرانەوە بەرەو باشوور دەڕوات.

وەزارەتی به ڕگری به ڕیتانیا بڵاویکردەوە ، کاتێک کەشتییەکە لەلایەن هێزی دەڕیایی شاهانەوه داوای ڕاوەستان لێکرا، سەرەتا هەولێدا بڕوات بەرەو ئاوەکانی ناوچەیی ئێرانەوە بڕوات، بەڵام له لایەن تیمێکی هێزی دەریایی شاهانەوە ڕاگیرا ، کە دواتر کەرەستە گوماناوییەکانیان لە ناو کەشتییەکە دۆزییەوە .

بن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەم دەستبەسەرداگرتنە و بوونی هەمیشەیی هێزی دەریایی شاهانە لە ناوچەی کەنداو، پاڵپشتی پابەندبوونمانە بۆ بەرزڕاگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو چالاکییانەی کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری جیهان دەکەن".

بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە پشکنینی سەرەتاییدا پێشنیاری ئەوە دەکات کە پاکێجەکان مووشەکی ڕێنماییکراوی دژە تانکی ئێرانی و پێکهاتەکانی مووشەکی بالیستیکی مەودای مامناوەند لەخۆ بگرن، ئاماژەی بەوەشکرد، نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبارەی دەستبەسەرداگرتنەکە ئاگادارکردووەتەوە.

ئەمەش دوای دوو دەستبەسەرداگرتنی پێشووی هێزی دەریایی شاهانە لە سەرەتای ساڵی ڕابردوو لە ناوچەکەدا هاتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG