Accessibility links

پزیشکان هۆشداری دەدەن لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە باکوری سوریا


بەرگری شارستانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە پاش بوومەلەرزەکە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆن باس لەوە دەکەن کە لە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی 6ی مانگی دووەوە 22 کەس بەهۆی نەخۆشی کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە.

پزیشکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن باس لەوە دەکەن کە سەدان کەس بە هۆکاری جیاوازی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دێنە نەخۆشخانە.

بوومەلەرزەکانی 6ی شوبات کە تورکیا و سوریای گرتەوە، کێشەی تەندروستی گەورەی لە هەردوو وڵات دروستکردووە.

بەرپرسانی تەندروستی هەردوو وڵات هۆشداری دەدەن لە بارەی ئەو تەرمانەی لە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماوەنەتەوە، تۆزو خۆڵی باڵەخانە ڕووخاوەکان و نەبوونی تەوالێت و پێداویستییەکانی تر و دەڵێن ئەمانە دەرەنجامی نەرێنی بۆسەر تەندروستی دروست دەکات.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز، دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG