Accessibility links

چوار هاووڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندی ئیلام مان لە خواردن دەگرن


چوار هاووڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندی ئیلام بەهۆی دۆخی خراپیان و ناڕوونی چارەنوسیان، مانیان لە خواردن گرتووە.

هاووڵاتیانی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، سەجاد مورادیوەندان، سامان مورادیوەندان، ئەمیر حەسەن نامدارپوور و پەیمان یاسمی لەڕۆژی هەینی 24 ی مانگی دووەوە مانیان لە خوردن گرتووە.

ژیلا موستەئجیر ئەندامی ڕێکخراوی هەنگاوە بۆ مافەکانی بە دەنگی ئەمەریکای " نزیکەی مانگێک لەمەو بەر لە ئاودانان خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو و لەوێ خەڵکێکی خۆر دەستبەسەرکران، ئەم چوار کەسەش لەو کاتەوە دەستبەسەر کراون و ئێستاش بەهۆی ناڕەزایەتی لە ڕەوشی خۆیان و دەڵێن لە ڕووی یاساییەوە دەستبەسەرکردنەکەیان نایاساییە و چارەنوسیان نادیارە، دەستیان بە مانگرتن کردووە."

ژیلا موستەئجیر، ئەندامی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ
ژیلا موستەئجیر، ئەندامی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ

خاتو موستەئجیر دەشڵێت " لەوەتای دەستپێکردنی شۆرشی ژیناوە ناسنامەی 112 هاووڵاتی بۆ ڕێکخراوەی هەنگاو پشتڕاست بووەتەوە کە لەو شارە بچووکەدا دەستگیرکراون."

زۆر جار زیندانیان لە گرتوخانەکانی ئێراندا بەهۆی ڕەوشی خراپیان، پەنادەبەن بۆ مانگرتن ژیلا موستەئجیر دەڵێت فشارەکان وا لە زیندانییەکان دەکات کە مان لە خواردن بگرن " زۆربەی جار هیچ مافێکیان وەک زیندانییەک پێنادرێت، دەستیان بە پارێزەر ڕاناگات، هیچ مافێکیان نییە و چارەنوسیان نادیارە. لە زۆرباردا ئەگەر بنەماڵەکانیان بتوانن هەواڵی مانگرتنەکانیان بڵاو بکەنەوە و کاردانەوەی میدیایی لێبکەوێتە و بگاتە ڕێکخراوەکانی دەرەوە، ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ڕێگەی ئەوانەوە فشارە دروست دەبێت و مانگرتنەکان کاریگەر دەبن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان وەکو زیندانی."

هەروەها دەشڵێت لە ئەگەری بێدەنگی بنەماڵەکانیان " ئەگەر نەتوانن بیگەیەنن بە جیهانی دەرەوە، ئەوا کەسەکە ئەگەر مانیش بگرێت هێندەی تر دەچەوسێنرێتەوە و هیچ کاریگەریشی نابێت و دەنگی ناگات بە هیچ شوێنێک."

پاش مەرگی ژینا ئەمینی کچە کوردێکی خەڵکی شاری سەقز، لە تاران، لە کاتێکدا لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە بەهۆی گوایە رەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ دەستگیرکرابوو، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی سەرانسەری ئێرانی گرتەوە. ئەو خۆپیشاندانانە بە شۆڕشی ژینا ناودێر کرا. .

بە پێی ئاژانسی هرانای بنکە لە ئەمەریکا کە بۆ زانیارییەکانی پشت بە چالاکوانانی نێو ئێران دەبەستێت، لە کاتی ئەو خۆپیشاندانەکانی کە لە 16 ی مانگی 9 وە دەستیانپێکرد، بەلایەنی کەم 522 کەس گیانیان لەدەستدا لە ناویاندا 70 منداڵ و 68 کەسیش لە هێزە چەکدارەکانی ئێران. بە پێی ئاژانسەکانی مافەکانی مرۆڤ بە دەیان هەزار کەسیش لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیر کراون.

XS
SM
MD
LG