Accessibility links

سەرچاوەیەکی حکومەت: ڕیشی سوناک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئیرلەندای باکوور گەیشتووەتە ڕێککەوتن  


ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕێککەوتنێکی نوێی لەسەر یاساکانی بازرگانی دوای برێگزیت ( دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا) بۆ ئیرلەندای باکوور ئەنجامدا و گرەو دەکات لەسەر ئەوەی پاداشتی پەیوەندی باشتر لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا شایەنی هەر ناکۆکییەکە کە ڕەنگە لەناو پارتەکەی خۆیدا دروستی بکات.

سەرچاوەیەکی حکومەت ڕایگەیاند، سوناک لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لەین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لەسەر مەرجەکان ڕێککەوتووە، کاتێک لە هۆتێلێک لە ڕۆژئاوای لەندەن کۆبوونەتەوە. بڕیارە هەر ئەمڕۆ کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیش ئەنجام بدەن.

ڕێککەوتنەکە ستراتیژییەکی مەترسیدارە بۆ سوناک کە هەوڵی دەستەبەرکردنی سازشکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ برۆکسل و ئەمەریکا دا دەدات بەبێ لە کاتێکیشدا دەیەوێت ئەو باڵەی پارتەکەشی توڕە نەکات کە زۆر سەرسەختانە لەگەڵ جیابوونەوەدا بوون لە یەکێتی ئەوروپا.

وتەبێژی سوناک پێشتر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو، هەردوولا لە "گفتوگۆی کۆتاییدان و لە ماوەی چەند هەفتە و مانگێکدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدیهاتووە".

ڕێککەوتنەکە هەوڵدەدات ئەو گرژییانەی کە بەهۆی ڕێککەوتنەکانی دوای برێگزیت لە ساڵی 2020دا دروستبوو چارەسەر بکات.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG