Accessibility links

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا چەکدارانی یەبەشە لە شەنگال دەکاتە ئامانج


ئۆتۆمبێلی سوتاو
ئۆتۆمبێلی سوتاو

کاربەدەستان دەڵێن هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە شەنگال، لانیکەم سێ کەمینە ئێزیدییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی کوشتووە.

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت " فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشە دەکاتە ئامانج و لە ئەنجامدا بەرپرسێکی سەربازی و دوو چەکدار دەکوژرێن."

ئاژانسی فورات نیوزی نزیک لە پەکەکە دەڵێت لە گوندی بەهراڤای ناوچەی خانەسۆری شەنگال"هێرشەکە کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون."

تورکیا دەیان دامەزراوەی سەربازی لە باکووری عێراق هەیە بۆ بەکارهێنان لە شەڕی دژی پەکەکە، هەروەها چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر ئامانجەکانی لە ناو خاکی عێڕاقدا.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەشکری تورکیا هیچ لێدوانێکی لە بارەی ئەو هێرشەوە نەداوە.

دوابەدوای بوومەلەرزە وێرانکارەکەی شەشی مانگی دوو لە تورکیا و سوریا، پەکەکە ڕایگەیاند بە شێوەیەکی کاتیی هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی ڕادەگرێت.

یەبەشە (یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال) هەروەها لەگەڵ حەشدی شەعبی سەر بە شیعەکانیش پێکەوە شەڕیان لەگەڵ گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی کرد بۆ دەرکردنی جیهادییەکان لەو ناوچەیە.

XS
SM
MD
LG