Accessibility links

کاربەدەستێکی ئێران دەڵێت خوێندکارە کچەکان لە شاری قوم ژەهراوی کراون


میدیای دەوڵەتی ئێران لە زاری جێگری وەزیرێکی ئێرانەوە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند "هەندێک کەس" کچانی قوتابخانەیان لە شاری پیرۆزی قوم ژەهراوی کردووە بە ئامانجی داخستنی پەروەردە بۆ کچان.

لە کۆتایی مانگی یازدەوە، سەدان حاڵەتی ژەهراویبوون لە نێوان کچانی خوێندنگادا بە شێوەیەکی سەرەکی لە لە قوم، باشووری تاران، ڕوویداوە کە ژمارەیەکیان پێویستیان بە چارەسەری لە نەخۆشخانە هەبووە.

ڕۆژی یەکشەممە جێگری وەزیری تەندروستی، یونس پەنەهی، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتڕاستی کردەوە کە ژەهراویبوونەکان بە ئەنقەست کراون.

ئاژانسی هەواڵی IRNA لە زاری پەناهی بڵاویکردەوە، "دوای ژەهراویبوونی چەند خوێندکارێک لە خوێندنگاکانی قوم، دەرکەوت کە هەندێک کەس دەیانویست هەموو قوتابخانەکان، بەتایبەتی ئەوانەی کچان، دابخرێن."

هیچ وردەکارییەکی لەوباریەوە نەدا کە ئایا هەتا ئێستا هیچ کەسێک لەو دۆسێیەدا دەستگیر کراوە یان نا.

بەپێی هەواڵێکی IRNA، لە 14ی مانگی دوو، دایک و باوکی ئەو خوێندکارانەی کە نەخۆش بوون لە دەرەوەی ئۆفیسی فەرمانڕەوای شارەکە کۆبوونەتەوە و "داوای ڕوونکردنەوەیان" لە دەسەڵاتداران کردووە.

ڕۆژی دواتر عەلی بەهادوری جەهرۆمی وتەبێژی حکومەت وتی وەزارەتەکانی هەواڵگری و پەروەردە هەوڵدەدەن هۆکاری ژەهراویبوونەکان بدۆزنەوە.

هەفتەی رابردوو داواکاری گشتی محەمەد جەعفەر مۆنتەزەری فەرمانی لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری لە بارەی ڕووداوەکانەوە دەرکرد.

ئەو ژەهراویبوونانە لە کاتێکدایە کە ئێران لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە 16 ی 9ی 2022 وەوە لە کاتێکدا لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە گوایە بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ دەسگیرکرابوو، ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی زۆری گشتی بووەتەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG