Accessibility links

ئێران مووشەکێکی کروزی مەودا دووری پەرەپێداوە


فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئێران مووشەکێکی کروزی پەرەپێداوە کە مەودای 1650 کیلۆمەتر (1025 میل)ە، ئەمەش هەنگاوێکە کە پێدەچێت نیگەرانییەکانی ڕۆژئاوای لێبکەوێتەوە دوای بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا.

ئەمیرعەلی حاجی زادە، سەرۆکی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، هەروەها باسی لە هەڕەشەی زۆرجار دووبارەبوونەوەی ئێران کرد بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە و وتی "ئێمە بەدوای کوشتنی ترەمپداین( سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا) ".

حاجی زادە، بە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند: مووشەکی کروزی ئێمە بە مەودای 1650 کیلۆمەتر، بۆ جبەخانەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاد کرا.

تەلەفزیۆنەکە یەکەم گرتە ڤیدیۆیی مووشەکی نوێ کروز پیشان دا.

حاجی زادە وتی ئێران بەنیازی کوشتنی "سەربازە بێ دەسەڵاتەکان" نەبووە کاتێک هێرشێکی مووشەکی بالیستیکی کردە سەر هێزەکانی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە عێراق چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سەربازی ئێران لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە ساڵی 2020 لە بەغدا.

حاجی زادە لە چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکەدا وتی: پشی بە خودا چاومان لە کوشتنی ترەمپ، مایک پۆمپیۆی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و ئەو فەرماندە سەربازیانەی کە فەرمانی (کوشتنی سولەیمانی)یان دەرکردووە، پێویستە بکوژرێن.

سەرکردەکانی ئێران زۆرجار سوێندیان خواردووە بە زاراوەی توند تۆڵەی سولەیمانی بکەنەوە.

ئێران بۆ سەرپێچی لە دژایەتی ئەمەریکا و دەربڕینی نیگەرانیی وڵاتانی ئەورووپایی، بەرنامەی مووشەکیی خۆی، بەتایبەتی مووشەکی بالیستیکی فراوانتر کردووە. تاران دەڵێت بەرنامەکە تەنیا بەرگرییە و سروشتێکی ڕێگری هەیە.

ئێران ڕایگەیاندووە کە پێش شەڕی ئۆکرانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ مۆسکۆ دابین کردووە. ڕووسیا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی بۆ کردنە ئامانجی وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی مەدەنی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG