Accessibility links

ناڕەزایەتییەکانی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بەردەوامە


خۆپیشاندەران ڕۆژی هەینی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نائارامی ئێران خۆپیشاندانیان سازکرد لە نێوان ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان مزگەوتێکیان لە ناوەندی گردبوونەوە هەفتانەی دژ بە حکومەت گەمارۆداوە

هەر لەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی 22 ساڵەوە ناڕەزایەتی سەرلەبەری شارەکانی ئێرانی گرتەوە بە تارانی پایتەختیشەوە.

سەدان خۆپیشاندەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شاری زاهیدان کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی چالاکوان "هرانا"ەوە بڵاوکراوەتەوە، هاواریان دەکرد و دەیانوت "سوێند بە خوێنی هاوڕێکانمان دەخۆین تا کۆتایی بەهێزەوە بەردەوام بین ".

ڤیدیۆیەکی دیکە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، گوایە هێزە ئەمنییەکان لە پیاوێکی بەلووچ دەدەن کە هەوڵی چوونە ناو مزگەوتی مەکی لە زاهیدان دەدات، کە ناوەندی پارێزگای سیستان-بەلوچستانە.

کەمینەی بەلووچ کە ژمارەیان دەگاتە 2 ملیۆن کەس، بە گوتەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەیان ساڵە ڕووبەڕووی سەرکوتکردن بوونەتەوە. سیستان و بەلوچستان کە هاوسنوورە لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان، یەکێک لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێرانە و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەو ناوچانە هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، زاهیدان یەکێک لە کوشندەترین ڕۆژەکانی ناڕەزایەتییەکانی دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بەخۆیەوە بینیوە، کە لە 30ی مانگی 9 ی ساڵی پارەوە لانیکەم 66 کەس بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە کوژراون.

وەک چۆن لە هێرشەکانی پێشووی نائارامییەکاندا، پێدەچێت دەسەڵاتداران لە ڕۆژی هەینیدا خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتیان پەکخستبێت.

چاودێری ئینتەرنێتی نێتبلۆکس وتی: " داتاکانی تۆڕی کاتی ڕاستەقینە پچڕانێکی بەرچاو لە پەیوەندی ئینتەرنێت لە زاهیدان، نیشان دەدەن، ڕووداوەکە لە کاتێکدایە کە ئامادەیی ئەمنی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی هەینیدا پەرەدەسێنێت."

لە میدیای فەرمیدا هیچ قسەیەک لەبارەی ناڕەزایەتییە ڕاپۆرتکراوەکانی ڕۆژی هەینی بڵاونەکرایەوە. تاران ڕایگەیاندووە کە ناڕەزایەتییەکان لە لایەن دوژمنە دەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەڵگیرساوە.

لە کاتێکدا کە نائارامییەکانی سەرتاسەری وڵات لە چەند هەفتەی ڕابردوودا خاوبوبۆوە، ڕەنگە بەهۆی لەسێدارەدان و سەرکوتکردنەکانەوە بووبێت، بەڵام ناڕەزای لە شارەکاندا بە چەندین شێوە بەردەوام بووە.

هاوکات، تمەنی ئێران بەردەوام بوو لە دابەزین و گەیشت بە نزمترین ئاستی خۆی، ئەمەش بەهۆی نائارامییەکان و زیادبوونی گۆشەگیریی تاران لەژێر تاوسەندنی گەمارۆکانی ڕۆژئاوادا سەختر بووە.

بەپێی پێگەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی Bonbast.com لە کاتێکدا هەواڵی سزا نوێیەکانی سەر ئێران بڵاوبووەتەوە، نرخی تمەن بە ڕادەیەکی زۆر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ئەمڕۆ هەینی 539.200 هەزار بووە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی ، لەکاتێکدا پێنجشەممە 526.500 هەزار بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG