Accessibility links

ڕووسیا هەوڵی پووچەڵکردنەوەی دانوستانەکانی کۆسۆڤۆ و سربیا دەدات


ڕووسیا هەوڵدەدات دانوستانەکانی نێوان سربیا و کۆسۆڤۆ تێکبدات، بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی هۆشداریدا، پێش ئەو دانوستانانەی برۆکسل ببێتە هۆی "دانپێدانانی فەرمی" لەنێوان ئەو دوو ڕکابەرەی پێشوودا.

ڕۆژی دووشەممە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا میوانداری ئەلێکساندەر ڤوسیچ سەرۆکی سربیا و ئەلبین کورتی سەرۆکوەزیرانی کۆسۆڤۆ دەکات کە هەوڵدەدەن هاوکاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بکەن.

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، هەردوولا بە شێوەیەکی بنەڕەتی مەرجەکانی پلانێکی یەکێتی ئەوروپایان قبوڵکردووە کە دەبێتە هۆی دامەزراندنەوەی پەیوەندییەکانیان، زیاتر لە دوو دەیە دوای ئەوەی لە شەڕدا بوون.

بەڵام سەرکەوتنی ئەو پلانە بەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازانەی هەردوولا لە چەند مانگی داهاتوودا، سەرەڕای هەوڵەکانی مۆسکۆ بۆ وروژاندنی دژایەتی لە سربیا بۆ هەر ڕێککەوتنێک.

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی: ڕووسیا هەوڵیدا ئەم کارە تێکبدات، ئاماژەی بەوەشکرد، باڵیۆزی ڕووسیا لە سربیا زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی میدیایی ڕەخنەی لەو نزیکبوونەوەیە گرتوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، : 'ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆسۆڤۆ و پێویستە چاوەڕێی ئەوە بکرێت تا نەزمی جیهانی نوێ لە نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوادا دادەمەزرێت'.

وتیشی: من ئەمە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر سەرۆک ڤوسیچ دەبینم، هۆشداریشی دەدەمەوە کە بەو پێشنیازە ڕازی نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تێبینیم نەکردووە ئەمە کاریگەری لەسەر هەڵوێستی سەرۆک ڤوسیچ هەبێت، بەڵام بێگومان کاریگەری لەسەر بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن لە سربیا هەبووە و هەندێک خۆپیشاندانی توندوتیژیمان بینیوە.

ناکۆکییەکە لەو کاتەوەی یاخیبووانی نەتەوەیی ئەلبانی لە کۆسۆڤۆ و هێزەکانی سربیا لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا شەڕیان دەستپێکرد و بووە هۆی دەستێوەردانی ناتۆ و کشانەوەی هێز و حکومەت لە بەلگراد.

ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی تاکلایەنەی کۆسۆڤۆ لە ساڵی 2008دا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەلگرادەوە ڕەتکرایەوە، کە هاوپەیمانەکانی چین و ڕووسیا بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێگرییان لە پەیوەستبوونی بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

زۆرجار گرژییەکان لە نێوان کەمینەی سربی و دەسەڵاتدارانی ئەلبانی نەتەوەیی هەڵدەگیرسێن، وەک کاتێک پریستینا هەوڵیدا ژمارەی ئۆتۆمبێلی سربی لە ناوخۆی کۆسۆڤۆ قەدەغە بکات.

گفتوگۆکە بە سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەلایەن فەرەنسا و ئەڵمانیاوە پشتگیری کراوە و پشتوانی لەلایەن ئەمریکاوە وەرگرتووە، بەڵام پرۆسەکە تا ئیستا بە باشی بەڕێوەنەچووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس


XS
SM
MD
LG