Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا جەخت لە پاڵپشتی خۆیان دەکەنەوە بۆ خەڵکی ئێران


وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایشی میونشن تاوتوێی ئێرانیان کرد و جەختیان لە هاوپشتی خۆیان بۆ گەلانی ئێران کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن، جەیمس کلیڤەرلی، کاترین کۆلۆنا و ئەنالینا بایربۆک نیگەرانی خۆیان لە پەرەسەندنی چالاکییە ئەتۆمییەکان و ڕەتکردنەوەی هاوکاریی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەربڕی و داوایان لە کۆماری ئیسلامی کردووە ڕێبازی خۆی بگۆڕێت.

هەروەها نیگەرانی خۆیان لە پەرەسەندنی هاوکارییە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا و لێکەوتەکانی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان دەربڕیوە.

دیپلۆماتکارە باڵاکانی ئەو چوار وڵاتە ڕۆژئاواییە لە بەشێکی دیکەی دانوستانەکانیاندا بە ئاماژەدان بە پێشێلکاریی بەردەوامەکانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە جەختیان لە هاودەنگی و پاڵپشتی خۆیان کردوەتەوە بۆ گەلانی ئێران.

ئەوان هەروەها ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگییەکی نزیک لە دژی "چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

سەرچاوە/دەنگی ئەمەریکای بەشی فارسی

XS
SM
MD
LG