Accessibility links

وەبەرهێنەرە لوبنانییەکان بانکەکانی بەیروتیان سوتاند


خۆپیشاندەرانی توڕە لە لوبنان رۆژی پێنجشەممە پەنجەرەکانیان شکاند و تایەی ئۆتۆمبێلیان لە دەرەوەی دوو بانکی گەورەی وڵاتەکە لە بەیروتی پایتەخت ئاگر تێبەبەردا، و بانکەکانیان سوتاند، هاوکاتی ئەوەی بەهای دراوی ناوخۆیی نزمترین ئاستێکی نوێی تۆمارکرد و بەو پێیە هەژاریی لەو وڵاتەدا قووڵتر دەبێتەوە.

پوکانەوە و هەڵئاوسانی ئابووری لوبنان و قەیرانی دارایی بێ وێنە لە لوبنان لە ساڵی 2019دا سەریهەڵداوە، دوای چەندین ساڵ لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن لەلایەن فەرمانڕەواکانی وڵاتەکەوە. زیاتر لە سێ لەسەر چواری دانیشتوانی لوبنان کە 6 ملیۆن کەسە، تووشی هەژاری بوون و لیرەی لوبنانی نزیکەی 97%ی بەهای خۆی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە.

بانکەکانی لوبنان لە تێکۆشاندان، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019ەوە وەرگرتنی پارەی کاشیان سنووردار کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە بانکەکانی بەیروت بۆ ڕۆژی دەیەمی داخران، کە بە "مانگرتنی کراوە" ناوی دەبەن، ئەمەش دوای دۆسیەیەکی دادگا کە بڕیاری لە بەرژەوەندی وەبەرهێنەرێکی لوبنانی دا و داوای پاشەکەوتە گیریخواردووەکانیان دەکرد.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG