Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا و یاخیبووان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکاندا شەڕ دەکەن


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هێزەکانی حکومەتی سوریا و یاخیبووان لە شەوی هەینیدا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، بۆ یەکەمجار لە دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە 6 ی شوباتدا ناوچەکەی وێران کرد.

باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە یەکێکە لە ناوچەکانی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی سوریا و تورکیای گرتەوە، لەلایەن یاخیبووانی دژبەری حکومەتی بەشار ئەسەد کۆنترۆڵکراوە.

ڕوانگە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی حکومەت جەرگەی شارۆچکەی یاخیبووی عەتارێبیان تۆپباران کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە هاوکات بووە لەگەڵ پێکدادان بە دۆشکە قورسەکان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و یاخیبووان لە هێڵی پێشەوە.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگە ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 235 کەس لە عەتارێب و ناوچەکانی نزیکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاژانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە چوار هەزار و 400 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG