Accessibility links

ئەسەد : وەڵامدانەوەی بوومەلەرزەکەی سوریا پێویستی بە سەرچاوەی زیاتر هەیە


بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەردانی نەخۆشخانەیەکی شاری حەلەب دەکات
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەردانی نەخۆشخانەیەکی شاری حەلەب دەکات

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند، قەبارەی بوومەلەرزە کوشندەکەی هەفتەی ڕابردوو پێویستی بە سەرچاوەی زیاتری حکومەت کرد لەوەی کە لەبەردەستیدا بوو، و سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە لە دوای بوومەلەرزەکەدا هاوکارییان پێشکەش کردووە، لەنێویاندا "برا و دۆستانی عەرەب".

ئەسەد لە یەکەم وتاری تەلەفزیۆنیدا لە دوای بوومەلەرزەکەی دووشەممەی ڕابردووەوە وتی: قەبارەی کارەساتەکە و ئەو ئەرکانەی کە دەبێت بیگرینە ئەستۆ زۆر زیاترن لە سەرچاوە بەردەستەکان.

حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان لەو خاکەی کە کۆنترۆڵی دەکات هەزار و 414 کەسە. زیاتر لە چوار هەزار کوژراو لە باکووری ڕۆژئاوای ژێر دەستی یاخیبووان تۆمار کراوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 9 ملیۆن سوری بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کاریگەرییان لەسەر بووە و بانگەوازێکی بە بڕی 400 ملیۆن دۆلاری دەستپێکردووە بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییە دەستبەجێیەکان لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا.

ئەم بوومەلەرزەیە پاش زیاتر لە 11 ساڵ شەڕی ناوخۆ، دابڕانی نێودەوڵەتیی ئەسەدی سووکتر کرد، هاوکارییەکان زۆرتر لە دەوڵەتە عەرەبییەکانەوە هاتبوون، لەنێویاندا سعودیە، کە ئۆپۆزسیۆنی چەکداری بۆ حکومەتەکەی دابینکردبوو.

هەروەها دیپلۆماتکارە باڵاکان لە دیمەشق لەگەڵیدا کۆبوونەوە لەنێویاندا وەزیری دەرەوەی ئوردن لە یەکەم کۆبوونەوەی لەو جۆرەدا ڕۆژی چوارشەممە لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکەوە.

ئەسەد ئاماژەی بەوەشکرد، کارەساتەکە "دەرفەتێکی" بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسانەدا ڕەخساند کە لە وڵاتەکەدا کۆبوونەتەوە، کە هاوکات لەگەڵ قەیرانێکی قووڵی ئابووریدا مامەڵە دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG