Accessibility links

ڕێکخراوێکی تورکی دەڵێت زیانە ماددییەکانی ئاکامی بومەلەرزەکە ڕەنگە بگاتە 84 ملیار دۆلار

٢١:١٣ ١٣.٢.٢٠٢٣

سودان هاوکاری بۆ زیانلێکەتووانی بوومەلەرزەکە لە سوریا دەنێرێت

کاربەدەستان دەڵێن سودان ڕۆژی دووشەممە 30 تەن هاوکاری مرۆیی بە فڕۆکەیەک بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی سوریا ناردووە لە کاتێکدا سەرکردەی لەشکری وڵاتەکە عەبدەل فەتاح ئەل بورهان داوا سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد کردووە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی.

وەزارەتی دەرەوە لە خەرتوم ڕایگەیاند ئەو کەرەستانەی کە بۆ دیمەشق ڕەوانە کراوە بریتین لە 30 تەن خۆراک، دەرمان، بەتانی و کەرەستەی تری پێداویستی دوابەوای هاوکارییەکی هاوشێوە لە ڕۆژی هەینی بۆ تورکیا.

بورهان کە لە کودەتایەکی لەشکری ساڵی 2021دا دەسەڵاتی گرتە دەست تەلەفۆنی بۆ ئەسەد کردبوو بۆ " هاوخەمی دەربڕین" پاش موومەلەرزەکەی بە گوڕی 7.8 لەسەر پێوانەی ڕێختەر بەرەبەیانی 6ی مانگی دوو لە تورکای و سوریای دا.

٢٠:٣٨ ١٣.٢.٢٠٢٣

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هاوکارییەکان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە کۆبونەوەیەکی داخراو دەکات بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ زیادکردنی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی سوریا. ئەم هەواڵانەش لە کاتێکدایە هەروا دێ و بانگەوازەکان بۆ کردنەوەی دەروازی سنوری نوێ بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان پەرەدەستێنن.

کۆبوونەوەکە لەسەر داوای سویسرا و بەرازیل ئەنجام دەدرێت و تیایدا تاوتوێی زیانەکان و چۆنیەتی هاوکارییەکان دەکرێت.

مارتن گریفیتس بەرپرسی کاروباری مرۆیی نەتەوەی کەگرتووەکان کە لەم هەفتەیەدا سەردانی تورکیا و سوریای کرد دەڵێت " ئێمە متمانەی خەڵکی باکوری ڕۆژئاوای سوریامان لەدەستداوە. ئەوان بەڕاستی هەست بەوە دەکەن کە پشتمان لێکردوون. چاوەڕوانی کۆمەکە نێودەوڵەتییەکان دەکەن کە هێشتا نەگەیشتوون. ئەرکی من و بەڵێنەکانمان ئەوەیە کە ئەمە بە زووترین کات چاکبکەینەوە. لە ئێستادا سەرنجم لەسەر ئەم بابەتەیە."

دواتر لە هەر لە تویتێکی ڕۆژی یەکشەممەدا گریفیتس ڕایگەیاندووە " دەستخۆشی دەکەم لە سوربوون و ورەی کارەکانی تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرانسەری ناوچەکانی کارەساتی بوومەلەرزەکە. بەشێکی زۆر لەوانە کەسوکار، هاوڕێ و هاوکاری خۆیان لەدەستداوە. بەڵام کاتێک داوایان لێکرا مرۆڤدۆستانە لە دڵەوە هاتن بە دەم داواکەوە."

بەهۆی بوومەلەرزە کوشندەکەی شەشی مانگی دوو کە تورکای و سوریای گرتەوە هەتا ئێستا مەرگی زیاتری لە 35 هەزار کەس لە هەردوو وڵاتدا پشتڕاست کراوەتەوە.

١٩:٢٤ ١٣.٢.٢٠٢٣

وزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت 11 هاووڵاتی عێراقی لە تورکیا بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە

ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ناوی 11 هاووڵاتی عێراقییان تۆمارکردووە کە لە ئاکامی بومەلەرزە بەهێزەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

١٨:٥٢ ١٣.٢.٢٠٢٣

دووهەم کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەکان

کاروانی هاوکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بە ڕێگای دەروازەی عەون ئەلدادات ڕەوانەی ناوچە وێرانبووەکانی باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەکرێن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە زیانێکی زۆریی بەرکەوتووە.

ئەمەش دووهەمین کاروانە لە ڕۆژی دووشەممە ڕەوانە بکرێت.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا زانا عومەر دەڵێت کاروانەکە لە زیاتر لە 100 بارهەڵگری پڕ لە هاوکارییە مرۆییەکانە کە لە خێڵەکانی هەرێمی فورات، جەزیرە، دێرا زۆر، بوکەمال و ڕەققە بەخشراوە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە.

سەرۆکی خێڵکانی کە هاوکارییەکانیان ناردووە دەڵێن بارەکان بەبێ گرفت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەرباز بوون و هیوادارن لە ناوچەکانی دیکەش گرفتیان بۆدروست نەبێت.

جێی باسە ئەم کاروانی هاوکارییە شەش ڕۆژە ئامادەیە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە، بەڵام بەهۆی ململانێی سیاسی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایی سەر بە تورکیا، کە بەشێکی زۆری زیانەکانی بوومەلەرزەکە کەوتووەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوانەوە، ڕێگەیان نەدەدا کاروانەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە ڕەوانە بکرێت.

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG