Accessibility links

کێشەی دۆلار لە عێراق لە ئەمەریکا چارەسەردەکرێت


دکتۆر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق
دکتۆر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق

شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، سەردانی واشنتۆنیان کرد، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خەزێنەی کۆبونەوە .

شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکی باسیان لە ڕێوشوێنەكانی عێراق کرد بۆ چاکسازی بانکی، پرسی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی.

بە پێی وتەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق، بەرپرسانی ئەمەریکا لەکۆبونەوەکەدا پشتیوانی خۆیان بۆ عێراقێکی خاوەن ئابورییەکی بەهێز لە ناوچەکەدا دوپاتکردوەتەوە.

دکتۆر فوئاد حسێن لە کۆڕێکدا لە رێکخراوی پەیمانگای ئاشتی لە واشنتۆن سەبارەت بەسەردانەکەی شاندەکەی بەغدا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکەیان لەسەر ئاستی حکومی و سیاسیش زۆر باش بووە، وئەو نیگەرانیانەی هەبوون لە لایەن لایەنی ئەمەریکیەوە بە تەواوەتی ڕەویونەتەوە.

لە بەشێکی کۆڕەکە کە سەبارەت بە بازاڕی دراو بوو لە عێڕاق و پرسی دینار بە رامبەر دۆلار ، دکتۆر فوئاد حسێن وتی : تێگەیشتن و پشتیوانیەکی گەورە هەیە لەوەی لە عێراق وەکو حکومەت کردومانە، دەربارەی ئەو پرسیارەی کە پەیوەستە بە سیاسەتی دراویمانەوە و رۆڵی بانکی ناوەندی کە هاوکار بووە لەگەڵ خەزێنەو بانکی فیدڕاڵیدا. لە راستیدا ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوو کە رویدا دەربارەی ئەو سیستیمە بوو کە جێبەجێکرا لە لایەن بانکی ناوەندی کە بەپێی گرێبەستێک کرابوو لەگەڵ گەنجینەدا. کە پشتیوانی پرۆسەی سەودا کردن بە دۆلار و دیناری عێراقی کردووە.

وەزیری دەروەی عێراق وتیشی" لەو باوەڕەدام ئەم پشتگیری و تێگەیشتنە لە لایەن حکومەتی ئەمەریکاو سیاسیەکانیەوە، تێگەیشتنە لەوەی کە پشتگیریان لەوە کرد کە حکومەتی عێراقی کردویەتی . ئەوەش کاریگەری کردە سەر بازاڕی دراو لە عێراقدا. لەبەر ئەوە لەو باوەڕەدام ئێمە ئێستا لە قۆناغێکی دیکەداین لە چاو هەفتەکانی رابردوودا و ئەو دۆخەمان تێپەراندووە. بەڵام ئەمەش بە واتای ئەوە نایەت کە گرفتمان نییە. کە ئەوەش پەیوەستە بە تەواوی ناوچەکە، کە دەشڵێم ناوچەکە مەبەستم ئەو وڵاتە دراوسێیانەی چواردەوری عێراقە. ئەوەش بەهۆکاری شەرو بەرزی نرخی نەوتەوەیە و ئەو هەڵئاوسانە ئابوریە، هەروەها کۆمەڵگای جیاواز چواردەوریان داوین"

دکتۆر حسێن هەروەها ڕایگەیاند " پێویستمان بە دۆلار هەیە. دۆلار لە هەموو سەوداکانماندا بەکار دەهێنین. لەبەر ئەوە دۆلارمان پێویستە، و هەندێک وەهای دەبینن کە دۆلار لە بازاڕی عێڕاقدا نامێنێ یان وون دەبێت. بە دڵنیاییەوە لەبەر ئەوەی ئێمە دەیکڕین، سەودامان لەگەڵ تورکیا و ئێران و ئەوروپا ئەمەریکا و وڵاتانی دی هەیە و هەمووشی بەدۆلارە. دۆلار بۆ ئابوری عێراق بەکار دەهێنین، نەوەکو بگوترێت کە بەقاچاغ بۆ وڵاتی تر دەبرێت. لەراستیدا ئەو بۆچوونە بۆ خەڵک و حکومەتی عێڕاقیش بۆچوونێکی بە ئازارە. کە تەنها قسە لەسەر ئەوە بکەین کە دۆلار بەقاچاخ دەروات بۆ ئێران. بەقاچاخ دەبرێت وەک هەر کاڵا و شتومەکی تر کە دەبرێت بۆ ئێران."

XS
SM
MD
LG