وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، کاترین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە هاوتا ئەمریکییەکەی ئەنتۆنی بلینکن ڕاگەیاندووە دەبێت "وەڵامێکی نێودەوڵەتی" بەهێزتر هەبێت بۆ ئەو مەترسییەی کە بەرنامەی موشەکی بالیستیکی ئێران دروستیکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند؛ ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کۆڵۆنا و بلینکن بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک بابەتیان تاوتوێ کردووە، لەوانە ئۆکرانیا و ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە گفتوگۆکانی کۆلۆنا لەگەڵ بلینکن ڕاشیگەیاند "وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسی لە چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی ئێران و زیادبوونی مەترسییەکانی زیادبوونی جبەخانەی موشەکی بالیستیکی، بڵاوبوونەوەی مووشەکەکانی کردووە، لەوانەش بەرامبەر بە ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان و پێویستی بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی بۆ ئەم هەڕەشەیە کرد".
سەرچاوە: ڕۆیتەرز